ئابووریبابەت

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە ئەبیجیت بانێرجی، ئێستێر دووفلۆ و میشل کرێمێر. دوو کەسی یەکەم لە زانکۆی ئێم.ئای.تی و دوایین کەس لە زانکۆی هارڤاردە.
خەڵاتەکە بۆ ڕێزلێنان لە “ڕێگاچارە کردەییەکانیان لەبابەت کەمکردنەوەی ئاستی هەژاریی جیهانی” پێ بەخشراوە.
سەرەڕای باشتربوونی بارودۆخی ئەم دوواییانە، یەکێک لە کێشە زۆر گرینگەکانی ئێستە کەمکردنەوەی هەژاریی جیهانی لە هەموو جۆرەکانی دایە، بە شێوەیەک کە یەک لە ئامانجەکانی گەشەی بەردەوام بنبڕکردنی هەژارییە. سەرووی ٧٠٠ ملیۆن مرۆڤ هێشتا داهاتی زۆر کەمیان هەیە.

بە کورتی ڕێگاچارەکەی ئەوان دابەشکردنی ئەم کێشەیەیە بە چەندین کێشە بچووکتر کە ئاسانتر جێبەجێ دەکرێن.

?شایانی باسە ٢٥ی مانگی ڕەزبەر واتە ٢ ڕۆژی تر ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی هەژارییە.

وشەکان:
ئامانجەکانی گەشەی بەردەوام اهداف توسعه پایدار Sustainable Development Goals

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

سەرچاوە:

https://www.nobelprize.org/prizes/economic-sciences/2019/press-release/

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button