بابەتگەردوونناسی

ڕێگای شیری دراوسێ گەردوونییەکانی لە گەلەستێرەیەکی تر دزیوە

ڕێگای شیری دراوسێ گەردوونییەکانی لە گەلەستێرەیەکی تر دزیوە

گەلەستێرەکەمان چەند گەلەستێرەی بچووکی ،کە لە ڕابردوودا بەشێک بوون لە هەوری ماجێلانیی گەورە، دزیوە. هەوری ماجێلانیی گەورە گەلەستێرەیەکی نزیک ڕێگای شیرییە. تەواوی ئەمە لە تێکەڵاو بوونی گەلەستێرەکاندا ڕووی داوە کە لە جیهانی ئێمەدا شتێکی ئاساییە.
دەرکەوتنی ئەم دزییە بە هۆی پڕۆژەیەکی ئەورووپییە کە لە زانیارییەکانی تەلەسکۆپی ئاسمانیی گایاوە گەیشتووە. ئەم پڕۆژە بەڕێکی جوولەی ئەستێرەکانی دیاری کردووە. ئەم زانیارییانە جووڵەی ئێستای چەند گەلەستێرەی نزیک یەکتریشی تێدایە.
تیمێک لە توێژەران ئەم زانیارییانەیان لەگەڵ ئەو وێناسازییانەی کە ئەم جووڵانەیان لە ماوەیەکی درێژدا دیاری کردووە هەڵسەنگاندووە. ئەم هەڵسەنگاندنە دەری دەخات کە ٢ گەلەستێرەی بچووکی وەک کارینا و فۆرناکس و ٤ گەلەستێرەی زۆر بچووک بەشێک بوون لە هەوری ماجێلانیی گەورە و بە هۆی بواری کێشکردنی بەهێزتری گەلەستێرەی ڕێگای شیری کە لە هەوری ماجێلانیی گەورە، گەورەترە جودا کراونەوە.
ئەم دزییە ١ ملیار ساڵ لەمە پێش ڕوویداوە کە لە چاو تەمەی گەردوونەوە کە ١٣.٨ ملیار ساڵە زۆر نییە.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:
هەوری ماجێلانیی گەورە Large Magellanic Cloud
گەلەستێرە galaxy
ڕێگای شیری Milky Way
وێناسازی simulation

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/milky-way-stole-dwarf-galaxies.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button