بابەتتەکنەلۆجیا

جیاوازیی نێوان پێکەنینی ڕاستەقینه و پێکەنینی درۆیین

جیاوازیی نێوان پێکەنینی ڕاستەقینه و پێکەنینی درۆیین

کاتێک لەگەڵ هاوڕێیەکت دادەنیشن و قسەی خۆش دەکەن زۆر جار پێکەنینی تۆ یان هاوڕێکەت ڕاستەقینه نییه و لەبەر ئەوەیه که دڵی یەک نەشکێنن.
ئێستا دەمانەوێت بزانین کامانه ڕاستن و کامانه درۆ؟
نەرمامێرەکان به پێوانی ئاستی جووڵەی دەموچاو، له کاتی پێکەنین بەو ئاکامە دەگەن که ئەو پێکەنینه ڕاسته یان درۆیە؟ زۆربەی جیاوازییەکانی نێوان پێکەنینی ڕاستەقینه یان درۆ پەیوەندیی به جووڵەی دەم و گۆناوەیە. لە هەمان کاتدا گرینگترین و سەرنجڕاکێشترین جیاوازی تایبەت بە دەوروبەری چاوه. ئێمە دوو جۆر ماسوولکەمان هەیە کە لە پێکەنیندا گرینگن. یەکیان بۆ بردنەسەری دەمە، یەکیشیان بۆ ئاڵۆزکردنی دەوری چاوە. لە پێکەنینێکدا کە درۆیە، تەنیا ماسوولکەکانی دەمن کە دەجووڵێنەوە و ئێمە وەک مرۆڤێک بە نەجووڵانەوەی دەوروبەری چاو دەریدەخەین کە ئەو پێکەنینە درۆیە و ڕاستەقینە نییە.
ئەم نووسراوە ئاکامی توێژینەوەیەک بووه کە لە گۆڤاری (نۆرۆساینس نیوز) لە زانکۆی (برەد فۆرد) چاپ بووەتەوە و ئەم وتارە لە لایەن یەکێتیی ئەورووپیی (هۆریزن 2020)ەوە پاڵپشتی کراوە.

نووسەر: ئارش ڕەحیمزادگان

سەر‌‌‌چاوە:

How can you reliably spot a fake smile? Ask a computer

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button