بابەتگەردوونناسی

گەردوون خێراتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا، پەرە دەستێنێت

گەردوون خێراتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا، پەرە دەستێنێت

گەردوون لەوەی کە زانایان پێشبینییان دەکرد زۆر خێراتر پەرە دەستێنێت و کەسیش نازانێت هۆکارەکەی چییە.
تیمێک لە توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە دراوەگەلێک کە لە تەکنۆلۆجیایەکی نوێی تەلەسکۆپەوە بەدەست هاتووە ئەم بۆچوونەیان دووپات کردووەتەوە. ئەم تەکنۆلۆجیایە لەسەر ئاوێنەی نووشتاوە کار دەکات و لە تەلەسکۆپی کێک لە هاوایی دانراوە و دەتوانێت ئەو شێواندنانە کە بە هۆی بەرگەهەوای زەوییەوە ساز بووە چاک بکاتەوە.
گەردوون بە خێراییەکی ٩لەسەد زیاتر لە بڕی پێشبینیکراو پەرە دەسێنێت.
ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو ناکۆکییە لە خێرایی پەرەسەندنی گەردووندا بەهۆی وزەی تاریک، یان مادە و فیزیکێک بێت کە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.
وزەی تاریک، هێزێکی نادیار و ڕازاوییە کە نزیکەی ٦٨%ی گەردوون پێ دەهێنێت. ئەم وزەیە دەتوانێت خێرایی پەرسەندنی زۆرتر کردبێت و کێشکردنی مادەی تاریکی لەناوبردبێت. کێشکردنی مادەی تاریک هۆکاری کەمبوونەوەی خێرایی پەرەسەندن دوای تەقینەوەی گەورە بووە.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی
وشەکان:
وزەی تاریک dark energy
مادەی تاریک dark matter
تەقینەوەی گەورە big bang

سەرچاوە:
https://www.sciencealert.com/the-standard-model-discrepancy-has-created-a-crisis-in-cosmology

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button