بابەتمێشک

کاریگەریی کاتی کارکردن بە پیشاندەرەکان لەسەر گۆڕینی مێشکی منداڵان

کاریگەریی کاتی کارکردن بە پیشاندەرەکان لەسەر گۆڕینی مێشکی منداڵان

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە کاتێک کە منداڵان بۆ کەڵک وەرگرتن لە پیشاندەرەکان دادەنێن لەسەر مێشکی منداڵان کاریگەرە و تەنانەت زیان بە توانا وێژەیی و زمانییەکان دەگەیەنێت.

لەم لێکۆڵینەوەدا لە ٤٧ منداڵی ٣ تا ٥ ساڵان بۆ پێوانی توانا ناسینەوەییەکانیان کەڵک وەرگیراوە و داوای وەڵامی پرسیارگەلێک لە دایک و باوکی منداڵەکان کرا کە وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە خووی کەڵک وەرگرتن لە پیشاندەرەکان بوو. پرسیارەکان بریتین لە: لە چ کاتگەلێکدا لە پیشاندەرکان کەڵک وەردەگرن؟ چ جۆر بابەتگەلێک دەبینن؟ و ئایا لە کاتی سەیرکردنی پیشاندەرەکاندا دایک و باوک لای منداڵەکە دادەنیشن و سەبارە بەوەی کە دەیبینن قسە دەکەن؟ وەڵامەکان بە پێی دەستووری داندراو خاڵیان بۆ تۆمار دەکرا. هەروەها مێشکی منداڵەکان بە مەکینەی MRI پشکنین کرا.

پشکنینەکە پیشانی دا کە ئەو منداڵانەی کە کاتێکی زیاتر بۆ کەڵک وەرگرتن لە پیشاندەرەکان بە کار دەهێنن، یەکخراویی مادەی سپیی مێشکیان کەمترە. مادەی سپی بەشێکە لە مێشک کە بە تۆڕی پێوەندی نێوان بەشەکانی ناوەوەی مێشک دێتە ئەژمار. پەیامی ئەلەکتریکی لە مادەی سپیدا بە هۆی بوونی مییێلینەوە بە خێرایی و بێ پچڕان دەگوازرێتەوە. مادەی سپی بە فێربوونی زمانی نوێ گەشە دەکات.

ئەوەی کە چەندە کات بۆ کەڵکوەرگرتن لە پیشاندەرەکان بۆ منداڵان باشە، شتێکی ئاسان نییە واتە ناکرێت بوترێت کە تەمەن یان کاتی پارێزاراو بۆ کەڵکوەرگرتنی منداڵان لە پیشاندەرەکان چەندەیە.

ئەم تیمە لەسەر توێژینەوەیەکی تر کار دەکات کە ئایا کەڵکوەرگرتنی دایک و باوک لە پیشاندەرەکان لەسەر منداڵان کاریگەری هەیە یان نییەتی.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:
پیشاندەر screen
پشکنین scan
مادە سپی white matter
یەکخراوی integrity

سەرچاوە:
https://www.technologyreview.com/f/614672/screen-time-might-be-physically-changing-kids-brains/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button