بابەتتەندروستی

ئەگەریی مەترسییەکی دیکە لە جگەرەی ئەلەکتریکیدا هاتووەتە ئاراوە

ئەگەریی مەترسییەکی دیکە لە جگەرەی ئەلەکتریکیدا هاتووەتە ئاراوە؛

وشەی EVALI ناوێکی تری نەخۆشیی تایبەت بە “سیی”یە کە بەهۆی هەڵمژینی جگەرەی ئەلەکتریکییەوە ڕوو دەدات. لە هەواڵێکی نوێی ناوەندی بەرگری و کۆنترۆڵی نەخۆشیدا(CDC) باس لەوە کراوە کە لە تراوی ئەو نەخۆشانەی کە بە هۆی کەڵکوەرگرتن لە جگەرەی ئەلەکتریکی تووشی نەخۆشیی سییەکان بوونە، “ڤیتامین ئی ئەسێتات” دۆزراوەتەوە. “ڤیتامین ئی ئەسێتات” ڕۆنێکە کە لە ڤیتامین “ئی”یەوە بە زۆرکردنی بەرهەمی هەڵمژینی جگەرەی ئەلەکتریکیی خاوەن THCەوە وەرگیراوە. THC مادەیەکی چالاکی ماریجوانایە. لەوە پێشیش مەترسیی ئەم ڕۆنە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خواردن و دەرمانەوە (FDA) باس کراوە.
مادەی THC و جێپێکانی لە ٨٢%ی نموونەی ئەو کەسانەی وا EVALIیان هەیە دەبینرێت کە ئەوە کاریگەریی ئەو مادەیە لەسەر ئەم نەخۆشییە نیشان دەدات. بەڵام لەلایەکی ترەوە ئەو ١٨%ە نیشان دەدات کە ئەم مادە دەتوانێت کاریگەر نەبێت.
کاتێک “ڤیتامین ئی ئەستێتات” هەڵدەمژرێت،ڕەنگە لەسەر کرداری نۆرماڵی سییەکان کاریگەر بێت. ڕوون نییە کە ڕەنگە “ڤیتامین ئی ئەسێتات” چۆن ئازار بە سییەکان دەگەیەنێت. بەڵام وادیارە کە ئەم ڕۆنە سییەکان دادەپۆشێت و ڕێگە لە ئاڵوگۆڕی ئۆکسیجن دەگرێت. سییەکان هەوڵ دەدەن کە لە ڕۆنەکە ڕزگار بن، بەڵام هەو دەکەن کە ئەمەش زیاتر لەسەر هەناسەکێشان کاریگەرە.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:

ڤیتامین ئی ئەسێتات vitamin E acetate
هەوکردن inflammation

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/vitamin-e-acetate-suggested-cause-vaping-outbreak.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button