بابەتتەندروستی

ڤایرۆسێکی نوێ و نەناسراو خەریکە بەخێرایی پەرە دەستێنێت

ڤایرۆسێکی نوێ و نەناسراو خەریکە بەخێرایی پەرە دەستێنێت

یەکەمین نموونەی تووش بوون بەم ڤایرۆسە نوێیە کە کرۆنەڤایرۆسە لە ئەمریکا ڕاگەیەندرا. ئەم ڤایرۆسە لە چینەوە سەرچاوەی گرتووە . ئەو کەسەی کە تووش ڤایروسەکە بووە دانیشتووی واشینگتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. دوای ئەوەی کە سەردانی شاری ووهان (Wuhan) ( ئەو شارەی کە سەرچاوەی ڤایروسەکەیە) دەکات، دەگەڕێتەوە ئامریکا. ئەو کاتە کە دەگەڕێتەوە، لە فڕۆکەخانەکان چاودێری لەسەر ئەم ڤایرووسە نەبووە. ئەم پیاوە دەبینێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەواڵەکان باس لەم ڤایرۆسە نوێیە دەکرێت، سەردانی نەخۆشخانە دەکات بۆ ئەوە بزانێت کە جێی مەترسی بێت یان نا. لە ئەنجامدا لە نەخۆشخانەکە پێی ڕادەگەیەندرێت کە تووش ڤایرۆسەکە بووە.
دەوترێت نزیکەی ۳٠٠ کەس لە چین گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسە بوون. هەروەها لە وڵاتانی تر وەک تایلەند، ژاپۆن، کۆریای باشوور و تایوان بە هۆی گەشتیاران ئەم ڤایرۆسە پەرەی سەندووە.

ئەمریکاش لە فڕۆکەخانە گەورەکان، بۆ نموونە، نیویۆرک، سەن فرانسیسکۆ، لۆس ئانجلێس کە زۆرترین گەشتیار لە چینەوە ڕوویان تێدەکات، دەستیان بە چاودێریی ئەم ڤایرۆسە نوێیە لە هەمووی گەشتیاراندا کردووە.

لە سەرەتاوە کاربەدەستە فەرمییەکان لەو باوەڕەدا بوون کە ئەم ڤایرۆسە تەنها لە ئاژەڵەکانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەڵگەکان سەلماندوویانە کە ئەم ڤایرۆسە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.

سەبارەت بەم ڤایرۆسە دەوترێت کە لە بنەماڵەی ئەو ڤایرۆسانەیە کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی هەناسەکێشان. ئەم ڤایرۆسە زۆر لە ڤایرۆسی SARS و MERS و هەروەها هەڵامەتی ئاسایی دەچێت.

لە ئێستادا، ئەم ڤایرۆسە نادیارە کە تا چەندە جێی مەترسییە. دەوترێت ڤایرۆسەکە لە کەسانی بەتەمەندا مەترسیی زیادتری بۆ پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە و دژوارتر بوونی هەیە.

ئامادەکردن: شیوا سادقپوور

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/new-coronavirus-first-case-us.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button