بابەتتەندروستی

نیشانەی ڤایرۆسی نوێی کڕۆنا چییە و چەندە مەرگهێنەرە؟

لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹دا لێپرسراوانی تەندروستی لە چین، جیهانیان لە ڤایرۆسێکی بەتوانای نوێ ئاگادار کردەوە. ئەم ڤایرۆسە لە ناوەڕاستی مانگی دوانزەدا لە ژمارەیەکی کەمی خەڵک لە شاری ووهان بووەتە هۆی هەوکردنی سییەکانیان. ژمارەی نەخۆشەکان لەو کاتەوە زیادی کردووە، تا ۲۳ی مانگی یەک، زۆرتر لە ۶۰۰ کەس تووش بوون. دڵنیایی دراوەتەوە کە ئەم ڤایرۆسە، ڤایرۆسێکی نوێیە، لە هەمان جۆری SARS و MERS.

کڕۆنا چییە؟

کڕۆنا باوە و بە شێوەی ئاسایی دەبێتە هۆی کێشەی سووک لە هەناسەداندا، وەک کۆکە و ئاوڕژانی لوت. هەندێکیان مەترسیدارترن. SARS، کە زۆرتر لە ۸۰۰۰ کەسی تووش کردبوو، بەرپرسی مەرگی ۷۷۴ کەس لە کاتی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە لە ساڵی ۲۰۰۳دا بوو. MERS، که بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۲۰۱۲دا ناسرا، مەرگهێنەرترە. دەوروبەری ۳۴ لەسەدی کەسانێک کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون، مردن.

نیشانەی نەخۆشیی ئەم ڤایرۆسە نوێیە چییە؟

کەسانێک کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون، زۆربەی جار تووشی کۆکە و تا، و هەندێک جار تووشی کێشەی هەناسەدان دەبن. بە پێی لێپرسراوانی تەندروستی، ئەم نیشانانە لەنێوان دوو ڕۆژ تا دوو حەوتە پاش تووشبوون بە ڤایرۆس، سەر هەڵدێنن.

ئەم ڤایرۆسە لە کوێوە هاتووە؟

 ڕێکخر‌اوی جیهانیی تەندروستی بە ڕۆژنامەنوسانی گوت کە ئەم بریکارێتیە هێشتا لەسەر دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەم ڤایرۆسە کار دەکات. بەڵام زۆربەی کەسانێک کە بۆ یەکەم جار تووشبوون، سەردانی بازاڕی خۆراک لە ووهانیان کردبوو. لەو کاتەوە، ئەو بازاڕە کە ئاژەڵی کێویی زیندوو و کێلگەیی دەفرۆشن داخراوە و پاککراوەتەوە.

شیکردنەوەی جینێتیکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ڤایرۆسە لە ڤایرۆسێک دەچێت کە شەمشەمەکوێرەکان و مارەکان تووش دەکات. باسکارەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم کێشەیە لەوانەیە لە ڤایرۆسێکی جیا لە تێکەڵ بوونی شەمشەمەکوێرەکان و مارەکان بێت. ئەم شتە دەتوانێت لە سروشتدا ڕوو بدات، بەڵام لەوانەیە لە بازاڕیش کە ئاژەڵەکان لە نزیکی یەک داندراون، ڕووی دابێت. 

چۆن ئەم ڤایرۆسە لە مڕۆڤدا بڵاو دەبێتەوە؟

هەمان شیکردنەوەی جینێتیک ئاماژە دەکات کە ڤایرۆسەکە لەوانەیە بە هۆی بازدان لە جینێک بۆ پرۆتینێک، توانای بازدان لە مارەوە بۆ مڕۆڤی ببێت. ئەگەر ڤایرۆسێک لە پیسایی ئاژەڵدا بێت، هەندێک باسکار لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت لە هەوادا بڵاوبێتەوە و مڕۆڤ هەناسە هەڵبمژێت و ئەو ڤایرۆسە بچێتە ناو جەستەیەوە.

ئەم ڤایرۆسە چەندە بڵاو دەبێتەوە؟ 

زۆر زووە بۆ زانینی ئەوەی کە ئەم ڤایرۆسە چەندە بەئاسانی بڵاو دەبێتەوە. ڤایرۆسەکە لە هەوادایە و دەزانین کە دەتوانێت لەنێوان خەڵکدا بگوازرێتەوە.

 

نووسەر: Jessica Hamzelou

ئامادەکردن: ئەژین جەلالی

 

وشەکان:

کڕۆنا  coronavirus 

هەوکردنی سییەکان  pneumonia 

ووهان  Wuhan  

هەناسەدان respiratory 

ئاوڕژانی لوت runny nose

تا fever 

بریکارێتی agency 

کێلگەی زیندوو live farmed 

پاککراوەتەوە  disinfected

جینێتیک genetic   

تێکەڵبوون recombining

بازدان mutation 

هەناسە بکێشرێت breath in

 

 

سەرچاوە:

https://www.newscientist.com/article/2231333-what-are-the-symptoms-of-the-new-coronavirus-and-how-deadly-is-it/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button