بابەتتەکنەلۆجیا

گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە

گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە

گووگڵ لە خزمەتگوزارییەکی نوێیدا، ئامرازێکی بە ناوی دەیتاسێرچ بڵاو کردووەتەوە کە لە ڕێگەی ئەو ئامرازەوە دەتوانن بە ناو بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی خۆڕاییدا بگەڕێن.

دەتوانن بە چەندین شێوە و بەپێی فۆرمەت، یان جۆری لایسێنس بە دراوەکاندا بگەڕێن.

چەندین ناوەندی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهاندا دابینکەری ئەو دراوە گشتییانەن و بەپێی ئامارەکانی گووگڵ ناوەندە حکومەتییەکانی ئەمریکا وەک بەرهەمهێنەرێکی سەرەکی زیاتر لە دوو ملیۆن کۆمەڵەدراوەیان بڵاو کردووەتەوە.

دراوەکان زیاتر تایبەتن بە بوارەکانی زانستی زەوی، کشتوکاڵ و زیندەوەرناسی.

ئەگەر ئێوەش دراوەیەکی تایبەتتان هەیە دەتوانن بەپێی ڕێنمایی schema.org ئامادەی بکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییەوە بەردەست بکەوێت.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو بەرهەمە ڕۆژی ۲۳ی ژانویە بڵاو کراوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوودا بە خێرایی ڕوو لە گەشە و پەرەسەندنی زیاتر بکات.

بەستەری دەیتاسێرچ:
https://datasetsearch.research.google.com/

کۆمەڵەدراوە: dataset

ئامادەکردنی: ئاران ئەمینی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button