بابەتزانستە بنەماییەکان

گۆڤاری زانستیی نەیچێر بڕیاری داوە کە لەمەوبەدوا وتووێژی نێوان نووسەری وتارەکان و داوەرەکانی وتارەکان بڵاو بکاتەوە.

گۆڤاری زانستیی نەیچێر بڕیاری داوە کە لەمەوبەدوا وتووێژی نێوان نووسەری وتارەکان و داوەرەکانی وتارەکان بڵاو بکاتەوە.

زۆربەی گۆڤارە زانستییەکانی دنیا، کاتێک وتارێکیان بەدەست دەگات، دەینێرن بۆ چەند داوەری زانستی بە مەبەستی ھەڵەگریی زانستیی وتارەکان. بۆ ئاوەڵا ھێشتنەوەی دەستی داوەرەکان لە ڕەخنەی دروستی زانستی بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێگەی نووسەر و دڵنیایی لە دروست بەڕێوەچوونی ھەڵەگریی زانستیی وتارەکان، داوەرەکان ناوەکانیان شاراوە دەمێنێتەوە. پڕۆسەی داوەری بریتییە لە وتووێژێکی زانستیانە لە نێوان نووسەرەکان و داوەرەکان. ئەگەر لە کۆتاییدا نووسەران بتوانن گرینگی و دروستیی نووسراوەکەیان بە داوەرەکان بسەلمێنن، ئەوە وتارەکە لەچاپ دەدرێت.
بەڵام وتووێژی زانستی نێوان داوەران و نووسەران لەچاپ نادرێت. لە حاڵێکدا ئەم وتووێژە ھەڵگری زانیارییەکی گرینگ و بەسوودە بۆ توێژەران.

کێشەیەکی تر کە ھەیە ئەوەیە کە لەوانەیە بەھۆی شاراوەبوونی ناوی داوەر و بڵاونەبوونەوەی وتووێژە زانستییەکە، داوەرەکە لەڕادەبەدەر دەستی ئاوەڵا بێت و ھەندێک داواکاری لە سەروو بەرپرسایەتییەکەی بکات و نووسەر بخاتە ژێر گوشارەوە.

ھەربۆیە گۆڤاری زانستیی نەیچێر، بۆ ڕوونکاریی زیاتری پڕۆسەی داوەریی وتارەکان، بڕیاری داوە لەمەبەدوا ئەم وتووێژە زانستییە، بە ویستی نووسەر، بڵاو بکاتەوە.

جێی ئاماژەیە کە لە گۆڤاری زانستیی ھۆژیندا، وتارەکان، دوای وەرگرتنیان لە نووسەرەوە، لە پڕۆسەیەکی ڕوون و کراوە داوەری دەکرێن.

نووسەر: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
سەرچاوە:
https://www.nature.com/articles/d41586-020-00309-9

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button