بابەتتەندروستی

ئایا ئەنفلوەنزا مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کڕۆنا؟

ئایا ئەنفلوەنزا مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کڕۆنا؟

هەموومان زۆربەی جار تووشی ئەنفلوەنزا دەبین. بۆیە ئەنفلوەنزا شتێکی ناسراوە و توێژینەوەی زۆری لەسەرە.بەڵام کۆڤید۱۹ هێشتا زۆر ناسراو نییە. بەڵام لەم نووسراوەدا هەوڵ دەدەین، بەپێی زانیارییەک کە هەمانە چەندانە هەڵسەنگاندن لەنێوان ئەنفلوەنزا و کۆڤید۱۹ کە ڤایرۆسی نوێی کڕۆنایە بکەین.

۱. بەپێی ئامارەکان، کە بەپێی وڵات و وەرز بگۆڕە، ئەگەری مردن بەهۆی ئەنفلوەنزا ٥سەدومی لەسەدە. واتە لە هەر دەهەزار کەس ٥ کەس دەمرێت. واتە لە شارێکی سەدهەزار کەسی، ئەگەر هەمووی تووش ببن، ٥٠ نەفەر لەوانەیە بمرن. بۆ هەڵسانگاندن، ڤایرۆسی کڕۆنای نوێ، کۆڤید۱۹، تا ئەم کاتە ئەگەری مردنی ۳لەسەد حساب کراوە. واتە لە شارێکی ۱۰۰هەزار کەسی، ئەگەر هەموو تووشی ببن، ۳هەزار کەس دەمرن.

۲. هەڵبەت ئەگەری مردن، تەنیا پێوەری هەڵسەنگاندنی ئەو دوو نەخۆشییە نییە. ئاستی گواستنەوەش زۆر گرینگە. ئاستی گواستنەوە دەڵێت کە یەک تووشبوو ئەگەری تووشکردنی چەند کەسی تری هەیە؟ بۆ ئەنفلوەنزا ئەم ژمارە نزیک یەک کەسە، لە حاڵێکدا بۆ کۆڤید۱۹، ئەم ژمارە تا ٥کەسیش خەمڵێنراوە.

۳. خاڵێکی گرینگی تر لە هەڵسەنگاندا ماوەی  هەڵهێنانە، واتە ماوەیەک کە پێی دەچێت کە تووشبوو نیشانە نەخۆشییەکانی دەرکەوێت. بۆ کۆڤید۱۹، ئەم ماوەیە تا ۲٤ ڕۆژیش حساب کراوە. لەم ماوەدا، تووشبوو، دەتوانێت ڤایرۆسەکە بگوێزێتەوە و کەسی تر تووش بکات، بێ ئەوەی کە خۆشی بزانێت کە تووشبووە. ماوەی هەڵهێنان بۆ ئەنفلوەنزا مامناوەندی ٢ ڕۆژە و دەتوانێت تا ٤ ڕۆژیش بخایەنێت. بۆیە کۆڤید۱۹ زۆر مەترسیدارترە لەم بوارەدا. چون شاراوە بڵاو دەبێتەوە.

٤. گرینگرترین باری هەڵسەنگاندنیش دەگەڕێتەوە سەر ناسراوبوون. ئەنفلوەنزا زۆر ناسراوە و توێژینەوەیەکی زۆری لەسەر کراوە بەڵام کۆڤید۱۹ هێشتا شتی شاراوای زۆرە و ئەمەش مەترسییەکەی زۆر زیاتر دەباتە سەر.

هەڵبەت جێی ئاماژەیە کە ئەم ژمارانە بەپێی وڵات و شوێن و وەرز بگۆڕن. ئامادەیی وڵاتەکان بۆ تەشەنەی نەخۆشییەکانیش فاکتۆرێکی گرینگە. بۆ نموونە وڵاتی ئێران بەپێی ئامارەکان لەناو ۱٩٥ وڵاتدا پلەی ۹۷ی هەیە. عێراق پلەی ۱٦۷ی هەیە. سوریا ۱۸۸ و تورکیا پلەی ٤۰ی هەیە. بۆیە لەوەدەچێت کە تەشەنەی نەخۆشیی باو لە وڵاتە پێشنەکەوتووەکان مەترسییەکی گەورە بێت.
بۆ نموونە لە شارێکی سەدهەزار کەسیدا، ئەگەر تەنانەت هەزار کەس تووشی کۆڤید۱۹ ببێت، ئایا ئەو شارە ئامادەیی هەیە بۆ وەرگرتنی هەزار کەس لە نەخۆشخانە؟

ئایا کەس پێی وایە کە ئەنفلەونزا مەترسییەکەی لە کۆڤید۱۹ کەمترە؟

سەرچاوەکان

https://www.livescience.com/new-coronavirus-compare-with-flu.html

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S1286457920300265

https://www.ghsindex.org/wp-content/uploads/2019/10/2019-Global-Health-Security-Index.pdf

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button