بابەتتەندروستی

هەواڵە هەڵەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا

ئایا پڕژاندنی ئەلکۆل (کحوول) و کلۆر بەسەر تەواوی لەشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکوژێت؟

نا. پڕژاندنی ئەلکۆل و کلۆر بەسەر لەشدا ڤایرۆسێک کە چووبێتە ناو لەشەوە ناکوژێت. پڕژاندنی ئەم شتانە زیانی هەیە بۆ جلوبەرگ و پەردەی چڵمینی چاو و دەم. ئاگادار بە کە ئەلکۆل و کلۆر، کاریگەرە لە پاککردنەوەی ڕووکەشەکان، بەڵام دەبێت بەپێی ڕێنوێنییە گونجاوەکان کەڵکیان لێ وەربگیرێت.

ئایا شۆردنی بەردەوامی لووت بە خوێواوک (ئاووخوێ) دەتوانێت پارێزگاریت لێ بکات دژی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا؟

نا. ھیچ بەڵگەیەکمان نییە کە شۆردنی بەردەوامی لووت بە خوێواوک یان ئاووخوێ کەسێکی لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە پاراستبێت. بەڵگەیەکی کەم ھەیە کە شۆردنی بەردەوامی لووت بە ئاووخوێ یارمەتی تووشبووان بە هەڵامەت (سەرمابوونی ئاسایی) بدات تا زووتر چاک ببنەوە. بەڵام شۆردنی لووت بە ئاووخوێ ھیچ کاریگەرییەکی ڵێ نەبینراوە دژی تووشبوونی ھەناسەیی.

 

ئایا خواردنی سیر یارمەتیی پێشگرتن لە تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ دەدات؟

سیر خواردەمەنییەکی بەسوودە کە لەوانەیە بڕێک سوودمەندیی دژەباکتریایی هەبێت. بەڵام، هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نییە کە خواردنی سیر بەرگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا کردبێت.

 

ئایا ڕۆنی کونجی پێش بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەگرێت؟

نا. ڕۆنی کونجی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ناکوژێت.

 

سەرچاوە: ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی

https://www.who.int/emergencies/diseases/novel-coronavirus-2019/advice-for-public/myth-busters

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button