بابەتتەندروستی

ئایا کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش چاکبوونەوە، دەتوانێت دیسان نەخۆشییەکە بۆ کەسی تەندروست بگوازێتەوە؟

ئایا کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش چاکبوونەوە، دەتوانێت دیسان نەخۆشییەکە بۆ کەسی تەندروست بگوازێتەوە؟

بەڵێ!

لە توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری بڕواپێکراوی جاما بڵاو بووەتەوە، دەرکەوتووە کە ژمارەیەک لەوانەی وا چاکبوونەتەوە دەتوانن بەردەوام نەخۆشییەکە بگوازنەوە.

ئەم توێژینەوەیە لەسەر چوار نەخۆش کراوە کە کارمەندانی نەخۆشخانە بوون.
نەخۆشەکان تاقیکردنەوەی RT-PCR یا پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ کراوە، تا چارەسەر و توانایی گەڕانەوە بۆ کارەکەیان دیاری بکرێت.

چ کاتێک نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە ھەڵدەستێنن؟
١.ئاساییبوونەوەی تینی لەش، پاش سێ ڕۆژ یان زیاتر
٢.لاچوونی نیشانە ھەناسەییەکان
٣. بینینی باشبوونەوەی دۆخی سییەکان لە ڕێگەی سی.تی.سکەنەوە
٤. وەڵامی نەرێنی دوو تاقیکردنەوە بەدوای یەکدا بە مەودای لانیکەم یەک ڕۆژ

تاقیکردنەوەی RT-PCR لەماوەی ٥ تا ١٣ ڕۆژ پاش دەرچوون لە نەخۆشخانە، دووبارە ئەنجام دراوەتەوە، ھەموو نەخۆشەکان لە ماوەی ٤ تا ٥ ڕۆژ دواتر، وەڵامی تاقیکردنەوەکەیان ئەرێنی بوو. لە حاڵێکدا ھیچ نیشانەیەکیان نەبوو و پەیوەندییان لەگەڵ کەسی تووشبوو نەبووە.

بۆیە توێژەران پێشنیار دەکەن کە دەبێت بۆ ھەڵستاندنی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە ھەستیاریی زیاتر نیشان بدرێت.

ئامادەکردن:
نەسیبە بارانی

سەرچاوە:
https://jamanetwork.com/journals/jama/fullarticle/2762452

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button