بابەتزانستە بنەماییەکان

جیاوازییەکانی ڤایرۆس و بەکتریا چین؟

جیاوازییەکانی ڤایرۆس و بەکتریا چین؟

بەکتریا و ڤایرۆس هەردووکی دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشی، بەڵام شیوازی جموجۆڵ و کارکردنی بەکتریا لە ناو لەشی مرۆڤدا لەگەڵ ڤایرۆس جیاوازە. بەکتریا، میکرۆبێکە کە پێکهاتەیەکی خانەیی هەیە و ڕەوتگەلی بایۆکیمیایی دەتوانێت لە ناویدا ڕوو بدات. کاتێک کە بەکتریا خواردنی تایبەتی خۆی پێدەگات، قەڵەو دەبێت و لە ڕێگەی ئەو پڕۆسە بایۆکیمیاییەوە لەت دەبێت و ژمارەی بەکتریاکان زۆر دەبێت. لە حاڵێکدا ڤایرۆس، میکرۆبێکی زۆر چکۆلەتر لە بەکتریایە کە هیچ پڕۆسەیەکی بایۆکیمیایی لەناویدا ڕوو نادات. دەتوانن ڤایرۆس وەک نامەیەک چاو لێبکەن کە  تەنیا کۆدێکی جینێتیکی بە شێوازی “ئاڕ ئێن ئەی و دی ئێن ئەی” لە ناویدا هەیە. کاتێک کە خانەیەک لە ناو لەشی مرۆڤدا ئەم نامە دەبینێت، کۆدە جینێتیکییەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە ڕەوتێکی بایۆکیمیاییدا ژمارەیەکی زۆر ڤایرۆس دووپات ببنەوە و لە ئەنجامدا ڤایرۆسەکان خانەکە تێک دەشکێنن.

ڤایرۆسەکان بۆ ئەوەی زیندوو بمێنن هوروژم دەبەنە سەر مرۆڤ، زیندەوەر یان گیاکان، تەنانەت بەکتریاکانیش. بەڵام بەکتریاکان دەتوانن بێ ئەوەی خەسارێک بگەیێنن لە ناو گیاکان، خۆڵ و ئاو و زۆر شتی تردا بژین. گشت ڤایرۆسەکان پاراسیتیکن واتە میکرۆبێکی خراپن بەڵام بەشێک لە بەکتریاکان نابنە هۆی نەخۆشی.

بەڵام کاتێک کە بەکتریا و ڤایرۆس دەکەونە ناو لەشی مرۆڤەوە، مرۆڤ چۆن دەتوانێت ڕزگار بێت؟ هەر وەک لە سەرەوە وترا، بەکتریاکان میکرۆبێکی زیندوون و دەکرێت بە دژەزیندووەکان (ئانتیبایۆتیک) بکوژرێن. ئەم دژەزیندووانە تەنیا خەسار دەگەیێنەتە سەر بەکتریاکان و خەسارێک ناخاتە سەر خانەکانی دیکەی لەش. بەڵام ئایا دەکرێت ڤایرۆسەکانیش بەم ئانتیبایۆتیکانە بکوژین؟! بە دڵنیاییەوە ناکرێت چون ڤایرۆسەکان زیندوو نین و هیچ ڕەوتگەلێکی بایۆکیمیایی لەناویاندا ڕوو نادات تا بکرێت دژەڤایرۆسیان بۆ بنێرین.

باشترین شێواز بۆ پاراستنی مرۆڤ لە ڤایرۆسەکان، پێکوتە یان ڤاکسینە. بۆ نموونە لە پێکوتەی ئەنفلوەنزادا، هەندێک ڤایرۆسی لاوازکراوی تێدایە کە دەبنە هۆی ئەنفڵانزایەکی زۆر بچووک. چون ڤایرۆسەکان زۆر لاوازن، ناتوانن خەسارێکی زۆر بە لەشی مرۆڤ بگەیەنن و کۆئەندامی بەرگریی لەش ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکە. لەم ڕێگەیەوە کۆئەندامی بەرگریی لەش شارەزا دەبێت لە پاراستنی لەشی مرۆڤ لە هەمبەر ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا کاتێک دەکەوێتە ناو لەشەوە.

سەرچاوە:

ئەم ڤیدیۆیە لە ژێر چاوەدێری دوکتۆر تاماس باکانی، مامۆستای زانکۆی بووداپێست لە مەجارستان تۆمار کراوە.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button