بابەتتەندروستی

ئایا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دروست کراوە؟

ئایا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دروست کراوە؟

بەپێی توێژینەوەیەکی ورد کە لەسەر جینۆمی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و ڤایرۆسە ھاوشێوەکانی کراوە، ھیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستکردبوونی ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە. ئەم کارە بە ھەڵسەنگاندنی جینۆمی چەند جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە. نووسەری ئەو توێژینەوە دەڵێت کە ئێمە دەتوانین بەدڵنیاییەوە بڵێین کە ئەم ڤایرۆسە لە ڕەوتێکی پەرەسەندنی سروشتیدا دروست بووە. ئەمەش کۆتایی بە ھەموو ئەو دەنگۆیانە دەهێنێت کە گۆیا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکدا دروست کراوە.

دوو بەڵگەی سەرەکی بۆ سروشتیبوونی ئەم ڤایرۆسە، بازدانە جینەتیکییەکانی پەڕەکانی ڤایرۆسەکە و کۆدی جینەتێکیی تایبەت و تاقانەی ژێربناخەی ڤایرۆسەکەیە. ئەگەر کەسێک بیویستایە ڤایرۆسەکە دروست بکات، دەبوایە لە کۆدی جینەتیکی ڤایرۆسێکی ھاوشێوە کەڵکی وەربگرتایە، بەڵام ژێربناخەی ئەم ڤایرۆسە زۆر جیاواز و تاقانەیە.

جێی ئاماژەیە کە کۆدی جینەتیکیی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بەکراوەیی لەسەر وێب ھەیە و ھەموو کەس دەتوانێت سەردانی بکات. تۆێژەرانی چینی بۆ بەرەوپێشخستنی توێژینەوەکان ئەم کۆدی جینەتیکییەیان خستە بەردەست ھەموو توێژەرانی دنیا.

ئەم توێژینەوە یەکەمجارە کە بە بەڵگەوە دەنگۆی دەستکردبوونی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ڕەد دەکاتەوە.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

سەرچاوە:
https://www.sciencedaily.com/releases/2020/03/200317175442.htm

https://www.scripps.edu/news-and-events/press-room/2020/20200317-andersen-covid-19-coronavirus.html

Kristian G. Andersen, Andrew Rambaut, W. Ian Lipkin, Edward C. Holmes, Robert F. Garry. The proximal origin of SARS-CoV-2. Nature Medicine, 2020; DOI: 10.1038/s41591-020-0820-9

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button