بابەتتەندروستی

نەخشەی شەڕکردنی سیستمی بەرگریی لەش لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩

نەخشەی شەڕکردنی سیستمی بەرگریی لەش لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩

توێژەرانی ئوستراڵیایی بۆ یەکەم جار پیشانیان داوە کە سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ چۆن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ شەڕ دەکات.

تیمێکی زانستی لە ئوستراڵیا توێژینەوەیان لەسەر خوێنی نەخۆشێک کردووە کە بە سووکی تووشی نەخۆشییەکە بووە. لە تاقیکردنەوەی خوێندا بۆیان دەرکەوتووە کە سیستمی بەرگریی لەش چۆن لەگەڵ ڤایرۆسەکە شەڕ دەکات و نیشانەکانی نەخۆشییەکە چاک دەکاتەوە. ئەمە یەکەم جارە کە وڵامی سیستمی بەرگریی لەش بۆ نەخۆشی کۆڤید-١٩ پیشان دراوە.

لەم تاقیکردنەوەیەدا وڵامێکی بەهێزی سیستمی بەرگریی لەش بۆ ڤایرۆسەکە بیندرا و نەخۆشەکە دوای ٣ ڕۆژ چاک بووەوە. ئەم توێژینەوەیە لە داهاتوودا دەتوانێت یارمەتیی ڤایرۆسناسەکان بدات بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەی تایبەت بۆ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ چون ئامانجی ڤاکسینەکان ئەوەیە کە بتوانن ئەو کارەی سیستمی بەرگریی لەش لە بەرانبەر ڤایرۆسەکاندا دەیکات، دووپاتی بکەنەوە. هەروەها دەتوانن وەک نیشانەی بەرگری بەکار ببردرێن و پێشبینی بکەن کە چ گروپێک لە خەڵک زیاتر لە ژێر مەترسی دان.

ئامادەکردن: کامران قادری

سەرچاوە:
https://www.sciencealert.com/doctors-have-mapped-how-our-immune-system-fights-covid-19

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button