بابەتتەندروستی

ڕێنوێنی نوێی CDC: دەتوانن لە دەمامکی دروستکراو لە پارچە لە شوێنی گشتیدا کەڵک وەربگرن.

ھەواڵی بەپەلە:

ڕێنوێنی نوێی CDC: دەتوانن لە دەمامکی دروستکراو لە پارچە لە شوێنی گشتیدا کەڵک وەربگرن.

ناوەندی کونترۆڵ و پێشگرتن له نەخۆشیی ئامریکا لە نوێترین ڕێنوێنیی خۆیدا کە چەند سەعات لەوەپێش بڵاو بووەتەوە، وتوویەتی کە ئەگەر بۆتان دەکرێت پێشنیار دەکەین کە لە دەمامک (ماسک)ی پارچەیی کەڵک وەربگرن.

ھۆکاری ئەم ڕێکارە نوێیە ئەوەیە کە توێژینەوە نوێیەکان نیشانیان داوە کە کۆمەڵێکی زۆر تووشبووی کۆرۆنای نوێ، ھیچ نیشانەیەکیان نییە و یا پێش ئەوەی کە ھیچ نیشانەیەکیان ھەبێت دەتوانن نەخۆشییەکە بگوازنەوە بۆ خەڵکی تر لەڕێی کۆکە، پژمە و یا تەنانەت قسەکردنی ئاسایی.
بەستنی ئەم دەمامکە ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوە دڵۆپی تێکەڵاو بە ڤایرۆس.

لەم ڕێنوێنییە نوێیەدا نووسراوە کە لە دەمامکی پارچەیی کەڵک وەربگیرێت نەک دەمامکی تایبەت بە نەشتەرگەری یان N95. ئەو دوو دەمامکە زۆر گرینگن بۆ پزیشکەکان و پەرەستارەکان لە نەخۆشخانەکاندا و پێویستە کە بۆ ئەوان بمێنێتەوە.

ئێوە دەتوانن دەمامک بە پارچەی سادە لە ماڵەوە دروست بکەن.

سەرچاوە:
https://www.cdc.gov/coronavirus/2019-ncov/prevent-getting-sick/cloth-face-cover.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button