بابەتژینگە

پەیوەندی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و ئێپیدێمیی کۆرۆنا

پەیوەندیی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و ئێپیدێمیی کۆرۆنا
لە کاتی شۆڕشی پیشەیی بەم لاوە، بڵاوبوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان جگە بۆ ماوەیەکی کورت کە له ئاکامی قەیرانی ئابووری بووە، له نێو هەوا کەم نەبووەتەوە، ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کەمکردنەوەی بڵاو بوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان لە کاتی بەردەوامی ئابووریی دونیا دەتوانێت چەندە ئەستەم بێت.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک بەناو کۆرۆنا، دەبێتە هۆی ناچارکردنی مرۆڤ بۆ کەرەنتینە کردنی خۆی لە ماڵەوە کە ئاکامی ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاپۆڕەی هاتووچۆ، کەمبوونەوەی گەشتە هەواییەکان، داخرانی پیشەکان و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنییە فوسیلییەکان. بۆ نموونە لە شوێنێک وەک چین بڵاوبوونەوەی CO2 بەبۆنەی چۆڵ بوونی شەقام و ڕێگاکان لە ڕێکەوتی ۳ی فێڤرییەوە تا ۱ی مارس، تا ئاستی ٢٥ لەسەد کەم دەبێتەوە وەک دەبینرێت لە وێنەکانی ناسادا ئاستی کەمبوونەوەی NO2یش هەر لەو کاتە دایە.
چین تەنیا وڵاتی تووشبوو بە کۆرۆنا نییە و قەیرانێکی جیهانییە و بە دڵنیاییەوە کەمبوونەوەی گازه گوڵخانەییەکان له وڵاتانی پیشەیی دیکەش لە کاتی کەرەنتینە و کەمبوونەوەی هاتووچۆ دەبینرێت. قەیرانی ئابووری لە ئاکامی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بە هۆی کەمبوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان بۆ ماوەیەک، پرسیارێک کە ئێستا پێش دێت ئەوەیە قەرەبووکردنەوەی ئەم قەیرانە ئابووریە لە لایەن وڵاتانی پێشکەوتووەوە بە کەڵک وەرگرتنی زۆرتر لە سووتەمەنییە فوسیلییەکان دەبێتە هۆی بڵاوبوونی زۆرتری ئەم گازانە؟ یان ڕێ و شوێنی سەوز دەگرنە بەر و یاسای نوێ پەسەند دەکەن؟
بێ گومان ئەو وانەیەی کە لە قەیرانی کۆرۆنا دەتوانین وەریبگرین، لە هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە نەخۆشیگەلی زێئۆنووز وەک کۆرۆنا لە ئاکامی دەستدرێژی‌کردنی لەڕادەبەدەری مرۆڤ بۆ سەر سرووشتە. بایۆلۆژیستەکان ساڵانێکە دەڵێن نیوەی نەخۆشینەکان له ئاژەڵەکانەوە دێت و زیادبوونیان لە ئاکامی لە ناوبردنی دارستانەکان، دەرهێنانی زۆری سەرچاوە سرووشتییەکان، درووستکردنی ڕێگا و بەرزبوونەوەی ئاستی شارنشینییه کە دەبێتە هۆی پێوەندی زۆر لەگەڵ ئاژەڵەکاندا.
ئەم قەیرانە نیشاندەری ئەوەیە کە گۆڕانکاری کەشوهەوا قەیرانێکی جیهانییە و هیچ مرۆڤێک لە سەر زەوی ناتوانێت خۆی لێ بشارێتەوە و دەبێ بیرێکی جیهانی بۆ پاراستنی زەوی کە جێگەی ژیانمانە بکرێتەوە.
هاتنە ئارای قەیرانە جیهانییەکان لە بناغەدا لە ئاکامی گۆڕانی سیستەم لە سەر دەستی وڵاتانی پێشکەوتوو دایە، بڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی کە ئەرکی سەرشانی خۆمان بۆ پاراستنی ژینگە و سرووشت لەبەرچاو نەگرین، هەر مرۆڤێک بە پێی توانا دەتوانێت کاریگەری لەسەر دەرووبەری خۆی هەبێت.
بە دڵنیاییەوە شتێکی سەرنجڕاکێش کە قەیرانە ئێپیدمیکییەکان پیشانی مرۆڤی دەدات ئەوەیە کە پێشگرتن باشتر لە دەرمانە و بۆ پێشگرتن لە دووپات بوونەوەی قەیرانێکی لەم جۆرە دەبێ بەرنامەیەکی درێژخایەن بە بناغەی زانستییەوە دابڕێژدرێت، بۆ گۆڕانی باروودۆخ لە بری بەدوا داچوونی سەرچاوە هەڵەکان، دەبێ جەخت لەسەر ئەوە بکەین کە زانست چیمان پێ نیشان دەدات.
ئەوەی کە ئەم قەیرانە نیشانی دا ئەوەیە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی گۆڕانی کەشوهەوا نەتەنیا لەسەر مرۆڤ بەڵکوو لەسەر تەواوی زەوی بە هەموو بوونەوەرەکانییەوە هەیە. هیوادارم ئەم قەیرانە لانیکەم ببێتە هۆی ڕوانینێکی قووڵتر بۆ سەر زەوی.

ئامادە کردن:
هانا جاری
فاڕووق ئەحمەدی

سەرچاوەکان:

  • https://www.google.com/amp/s/time.com/5808809/coronavirus-climate-action/%3famp=true
  • https://news.globallandscapesforum.org/43120/8-reads-on-how-coronavirus-could-swing-the-battle-against-climate-change/
  • https://www.google.com/amp/s/www.bbc.com/news/amp/science-environment-51944780
  • https://abcnews.go.com/amp/International/severe-reduction-emissions-coronavirus-mitigate-climate-change-long/story?id=69334246
  • https://www.google.com/amp/s/www.axios.com/10-coronavirus-changes-energy-climate-1cac55b9-8b33-4f7b-afed-ab91f5c75e65.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button