بابەتتەکنەلۆجیا

پۆڕشەی ٩١١ توربۆ S 2021

پۆڕشەی ٩١١ توربۆ S 2021
بەرهەمی نوێی پۆڕشە، کە هەشتەمین نەوەی ٩١١یە بە کۆدی ٩٩٢ خرایە بەر دیدەی جیهانییان. ٩١١ یەکێکە لە بنەچەدارترین بەرهەمەکانی دونیای ماشین و بەتایبەت پۆڕشە کە چیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٣ کە یەکەمین ٩١١ بە کۆدی ٩٠١ بەدەستی فێردیناند ئەلێکساندێر پۆڕشە نەوەی ئەندازیاری بەتوانا و بەناوبانگ، فێردیناند پۆڕشە، داڕێژڕا و بەرهەم هێندرا و دواتر ناوەکەی بە ٩١١ گۆڕدرا.
شێوازی نوێی ئەم ماشینە، بزوێنەرێکی ٦ لوولەکی (سیلەندر) ٣.٨ لیتریی باکسێر بە ٢ توربۆچارجێری نوێ لەخۆ دەگرێت کە ٦٤٠ ئەسپی وزە‌هێز لە ڕێگای گێڕباکسێکی تایبەتی ٨ ددانەیی دوو کلاچە (PDK)، بە چوار تگەرەکانی دەگەیەێنێت.
ئەم سوپێرسپۆڕتە ٠-١٠٠ ک/س لە ٢.٧ چرکەدا دەبڕێت و دەتوانێت بە خێرایی ٣٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرکدا بگاتە شوێنی مەبەست. نرخی ئەم ماشینە لە ئاڵمانیا بۆ جۆری کووپە ٢١٦٣٦٩ یۆرۆ و بۆ جۆری کابریۆلێت نزیک بە ٢٣٠ هەزار یۆرۆیە.

ک/س: کیلۆمەتر لە ساعەتدا
باکسێر: جۆرە بزوێنەرێکە کە مۆتۆڕی تەختیشی پێدەڵێن

PDK: گێڕباکسی دەبڵ کلاچی تایبەتی پۆڕشەیە کە کورتکراوەی ئەم ڕستەیە

Porsche Doppelkupplungsgetriebe

کابریۆلێت: ماشینێک کە بتوانرێت بن میچەکەی بدرێتە خوارەوە و بەپێچەوانەیشەوەوە.

ئامادەکردن: مەسعوود شێخولئیسلامی

سەرچاوە:
https://www.netcarshow.com/porsche/2021-911_turbo_s/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button