بابەتتەندروستی

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکردە؟

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکردە؟
ئایا سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاقیگەکانی ئووهانە، یان بازاری ئاژەڵانی ئووهان؟

لوک مونتانییە* ڤایرۆسناسی ناسراو، براوەی خەڵاتی نۆبیلی ساڵی ٢٠٠٨ لە بەشی پزشکیدا، کە پێشتر لەسەر نەخۆشی ئایدز کاری کردبوو دەڵێت، لەوانەیە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاقیگەکانی ئووهان بێت! واتە سەرچاوەکەی سرووشتی نییە!

لوک چەند ڕۆژ پێش لە وتووێژێکدا دەڵێت لە تاقیگەکانی ئووهاندا لەسەر دروستکردنی ڤاکسینی ئایدز بە کەڵکوەرگرتن لە کۆرۆنا توێژینەوە دەکرێت. دواتر دەڵێت ڵەگەڵ هاوکارەکانی بۆیان دەرکەوتووە کە جینۆمی کۆرۆنای نوێ و ئایدز لەیەک دەچن و ئەمە بە بەڵگەیەک لێکدەداتەوە کە ڤایرووسی کۆرۆنا لە بازاری ئاژەڵەکانی ئووهانەوە نەهاتبێت بەڵکو لەم تاقیگەیانەوە هاتبێتە دەرەوە!
بەڵام ئەم توێژینەوە لە هیچ ژورناڵێکدا بڵاو نەکراوەتەوە و تەنها لە ئاستی وتووێژێکدا ماوەتەوە.

ئەم ڤایروسناسە لەوەپێشیش دوو توێژینەوەی گومان لێکراوی بووە و لەوانەیە ئەمە هۆکاری ئەوە بێت کە لێکدانەوەکەی بۆ سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بۆ سەرنجی زانستوانانی ڕانەکێشاوە.

ئەو شتانەی کە تا ئێستا لێیان دڵنیاین:
١. لەوەپێش ئەگەری هەڵدانی جۆرە ڤایرۆسێکی کۆرۆنا ھەبووە. بۆ نموونە توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەگەری هەڵدانی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێی لە چین پێشبینی کردبوو.

٢. توێژینەوە لەسەر سەرچاوەی کۆرۆنای نوێ کەمە بەڵام نوێترین توێژینەوە لەسەر ئەم باسە دەڵێت ئەگەر ڤایروسەکە دەستکرد بێت، دەبوایە لە کۆدی جینەتیکیی ڤایرۆسێکی ھاوشێوە کەڵک وەربگیرایە، بەڵام ژێربناخەی ئەم ڤایرۆسە زۆر جیاواز و تاقانەیە، کەواتە بە دڵنیایەوە کۆرۆنای نوێ دەستکرد نییە و سرووشتییە.

سەرچاوە:
لینکی وتووێژەکە (بە زمانی فەرانسییە بەڵام یووتیوب ژێرنووسی دەکات)
https://www.youtube.com/watch?v=9TEom5FifGg
*Luc Antoine Montagnier
1.https://sciencebasedmedicine.org/the-montagnier-homeopathy-study/
2.https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4797993/
3.https://www.nature.com/articles/s41591-020-0820-9

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button