بابەتتەندروستی

نیشانەیەکی سەیرتری نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ: قامکی قاچی سەرمابردوو؟!

نیشانەیەکی سەیرتری نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ: قامکی قاچی سەرمابردوو؟!

بەپێی زیاتر لە ۲۰۰ ڕاپۆرتی پێستناسی کە بە ئاکادێمیی پێستناسیی ئەمریکا گەیشتووە، نیوەی تووشبووانی کۆرۆنای نوێ، قامکی قاچیان وەک کاتی سەرمابردوویی، سوور بووەتەوە!

دوکتۆر فریمەن، کە پسپۆڕێکی پێستناسییە دەڵێت: “ئەگەر ئەو جۆرە نیشانەتان لەسەر قامکی قاچتان بەدیکرد، پێشنیارم ئەوەیە کە لەگەڵ بەرپرسانی تەندرووستی ڕاوێژ بکەن.”

ئەم گرینگە ھێشتا پێویستیی بە توێژینەوەی زیاترە بەڵام، وا دیارە کە ئەم سووربوونەوە یەکێکی دیکەیە لە نیشانە سەیرەکانی کۆرۆنای نوێ. لەدەستدانی ھەستی بۆنکردن و چاوی پەمەیی وەک دوو نیشانەی سەیری دیکەی نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ بینراون.

ھۆکاری سووربوونی قامکی قاچ چییە؟ توێژەران سێ ھۆکاری بۆ دەهێننەوە:” لەوانەیە ھۆکاری ئەم نیشانە ئەوە بێت کە ئەم ڤایرۆسە بەگشتی دەبێتە ھۆی ھەوکردن لە جەستەدا. یان ئەوەی کە لەوانەیە ھەوکردنی خوێنبەرەکان ئەم سووربوونەوەی لێ بووبێتەوە، یان ئەوەی کە کلۆبوونی خوێن ھۆکارێک بووبێت کە لە تووشبووانی کۆرۆنادا بە زۆری بینراوە.

وشەکان
Inflamation ھەوکردن
Frostbite سەرمابردوویی
Blood clot کلۆی خوێن

سەرچاوە:
https://trib.al/sjwR7JI

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button