بابەتتەندروستی

هەواڵە کورتەکانی کۆرۆنا ١١ی گوڵان

هەواڵە کورتەکانی کۆرۆنا ١١ی گوڵان
کورتەی ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:

? کۆمپانیی ئاڵمانیی بیۆنتێک تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان لەسەر مرۆڤ دەست پێ دەکەن.

? تێستی نوێی دژەتەن بە وردبینیی ٩٩ لەسەدەوە بۆ بەکارھێنان لە ئورووپادا پەسند کرا. ئەم تێستە ئەو کەسانەی کە دژەتەنیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ھەیە دەردەخات.

? تاقیکردنەوەیەکی نوێ کە لەسەر نزیک ھەزار کەس ئەنجام درا نیشانی دا کە دەوای ڕێمدێزیڤیر چاکبوونەوەی نەخۆشەکانی کۆرۆنا خێراتر دەکاتەوە.

? کێشانی نێرگەلە خاڵەکانی چوونەناوەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سییەکاندا زۆرتر دەکات.

? دەوای ئارتریس، کە با تۆسیلیزووماب ناسراوە، کاریگەریی باشی بووە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا.

? دەوایەکی پڕۆتینی کە بۆ دەرمانی ھێپاتیتی بێ بەکار دەڕوات و ناوی نۆڤافێرۆنە، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا بووە.

? ژمارەی تووشبووان سەروو ٣ ملوێنە و ژمارەی مردووان سەروو ٢٠٠ ھەزار.

توێژینەوەکان بەردەوامە…

سەرچاوەکان:
– Vaccine: https://bit.ly/35hvEAh
– Antibody Test: https://bit.ly/3f5gjas
– Remdesivir: https://bit.ly/2Skk5Dn
– Smoking: https://bit.ly/3bOFSe5
– Arthritis drug: https://bit.ly/3f5glz6
– Novaferon: https://bit.ly/2Wfb5QO
– Worldwide: https://bit.ly/3f3kPXe
– Hashem Al-Ghaili

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button