بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٢ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:

? دژەتەنی ئاژەڵی لامە (وەک حوشتر وایە) دەتوانێت یارمەتیدەری دەرمانی کۆرۆنا بێت! پێوەندیدانی دوو دژەتەنی لامە دەتوانێت ترۆپی ڤاریرۆسی کۆرۆنا لەکار بخات!

? توێژەران بە ھەڵسەنگاندنی شێوازی تێکەڵبوونی کۆمەڵێک پرۆتینی مرۆڤ لەگەڵ ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا، ٦٦ پڕۆتینی مرۆڤ دەستنیشان دەکەن کە دەتوانێت وەک دەوایەک دژی کۆرۆنا کار بکات.

? زانستمەندان پرۆتینێکی چکۆلەیان داڕشتووە کە دەتوانێت ترۆپی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو بەرێت.

? خۆدابڕین و قەرەنتینەی کۆرۆنا، بووەتە ھۆی دابەزینی گازە گوڵخانەییەکانی تەوشک بۆ ئاستی ۱۰ ساڵ لەمەوبەر.

? ھەوای پاکێک کە لە ئورووپا بەھۆی خۆدابڕین و قەرەنتینەی کۆرۆنا پێک ھاتووە، بووەتە ھۆی کەمتر مردنی ١١ ھەزار کەس لەچاو جاران.

? مۆدێلێکی نوێی بیرکاری دەتوانێت پێشبینییەکی باشتر لە نرخی مردن بەھۆی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بدات.

? تێستێکی وردبینی نوێ، دەتوانێت لە دە خولەکدا دژەتەنی دژی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەربخات.

? ژمارە تووشبووانی کۆرۆنا چووە سەروو ٣ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار و ژمارە مردووان چووە سەروو ٢٣٣ ھەزار.

وشەکان:
ترۆپ spike
لامە Llama
دژەتەن antibody

– Llamas: https://bit.ly/3bRvn9D
– Potential Drugs: https://go.nature.com/2VUp9R3
– Engineered Protein: https://bit.ly/35hLcUP
– Greenhouse Emissions: https://bit.ly/2WfohVP
– Europe: https://bit.ly/2SihlpZ
– Mathematical Model: https://bit.ly/2WgyelQ
– Antibody Test: https://bit.ly/2SoiFaI
– Worldwide: https://bit.ly/35iEyxD
– Hashem Al-Ghaili

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button