بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنای ئەمڕۆ ١٥ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: 
 ‌- لە مانگی داھاتوودا دەردەکەوێت کە پێکوتەکەی (ڤاکسین) زانکۆی ئاکسفۆرد چەندە توانای سازکردنی دژەتەنی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەدا هەیە. بەڵام پرسیار و نیگەرانیی سەرەکی ئەوەیە کە ئایا ئەم پێکوتەیە کێشەی تر لە جەستەدا دروست ناکات؟ ئەمە گرینگترین نیگەرانیی ھەموو ئەو بنکانەیە کە دەیانهەوێت، لە زووترین کاتدا پێکوتە دروست بکەن. دەبێت چاوەڕێی تاقیکردنەوەکان بین. ‌‌
– بەپێی توێژینەوەیەک، ئەوانەی کە تووشی نەخۆشیی شەکرەی جۆری ٢ن و بەردەوام شەکری خوێنیان دەپێون و کونترۆڵی دەکەن، لە مەترسییەکی کەمتردان لە بەرامبەر کۆرۆنادا لە چاو ئەوانەی کە نایپێون. زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەس لە دنیادا تووشی شەکرەن و لە ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ، مەترسییەکی زۆرتریان لەسەرە. ئەگەر تووشی شەکرەیت، لەم بارودۆخەدا، شەکری خوێنت بەردەوام بپێوە و کونترۆڵی بکە و لە ئاستێکی باشدا ڕایگرە و گرینگییەکی زیاتر بدە بە تەندروستیت.  ‌‌
– توالێتی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، دەتوانن ھەڵگری ئاستێکی زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن. ئەم ئاستە تەنانەت دەتوانێت لە دیوی نەخۆشەکانی کۆرۆناش زیاتر بێت! ‌‌
– ئیتالیا کەمترین ژمارەی تووشبوو و مردووی لەماوەی زیاتر لە دوو مانگدا ڕاگەیاند. بڕیار وایە لەمڕۆوە، وردەوردە، بەربەستەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کەمتر بکرێتەوە.
– بەپێی وتەی یەکێک لە پسپۆرانی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی، ئەو تووشبووانەی کە دوای چاکبوونەوەیان دیسان تێستی کۆرۆنایان ئەرێنی بووە، بەھۆی خانە مردووەکانی سییەکانیان بووە نەک تووشبوونی دووبارەیان. ئەمە ھەواڵێکی زۆر خۆشە بۆ ئەوانەی کە تووش بوون و چاکبوونەتەوە. چون لەوانەیە ئیتر قەت تووشی نەبنەوە. ‌‌
– ڕووسیا خەریکە دەبێت بە ناوەندی نوێی بڵاوبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دنیادا. ڕۆژی ڕابردوو، ڕووسیە تەنیا لە یەک ڕۆژدا نزیکەی ۱۰ ھەزار تووشبووی نوێی تۆمار کرد! ‌‌
– ئورووپا، لە پلانێکی خۆیدا، بڕیاری دا کە ٨ ملوێن دۆلار تەرخان بکات بۆ تێست و چارەسەریی نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ. ‌‌
-ژمارەی تووشبووان لە ۳ ملوێن و ٦٠٠ ھەزار کەس و ژمارەی مردووانیش لە ٢٤٨ ھەزار کەس تێپەڕی! ‌‌‌
ئایا شرۆڤەی زیاترتان پێویستە بۆ ھەرکام لەم ھەواڵانە؟ دەتوانن لە کۆڕی تایبەت بە کاناڵ بپرسن . ‌

ھەموو ڕۆژێک لەم کاتەدا لەگەڵمان بن بۆ کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا. 

سەرچاوەکان:

– Oxford: https://nbcnews.to/3c0poiN‌‌
– Diabetes: https://bit.ly/2KXMDOG
‌‌- Toilets: https://go.nature.com/2WmvXFZ
‌‌- Italy: https://bloom.bg/2zUAFDn ‌‌
– Tests: https://bit.ly/3bVwc1g ‌‌
– Russia: https://bit.ly/2Wq7Juz‌
‌- Europe: https://bit.ly/2WlchCh ‌‌
– Worldwide: https://bit.ly/3dczNZ3 ‌
‌‌- Hashem Al-Ghaili
#کورتەیکۆرۆنا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button