بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنای ئەمڕۆ ١٧ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:

دژەتەنێکی دروستکراو بەناوی 47D11 دەتوانێک ترۆپکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەستێت و نەهێڵێت بچێتە ناو جەستەوە.
پێکوتەیەک بەناوی BNT162 کە مانگی پێشوو لە ئاڵمان چووە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، تاقیکردنەوەکانی لە ئەمریکا دەست پێکرد.
گەرمادانی ماسکی N95 باشترین شێوازی دژەگەنکردنییەتی. دەکرێت تا ٥٠ جار ئەم دەمامکە گەرمابدرێت و دوبارە کەڵکی لێ وەرگیرێتەوە، بێ ئەوەی کە لە توانی پاڵاوتنی کەم ببێتەوە. شایەنی باسە کە دەمامک بەهۆی قەیرانی کۆرۆنادا زۆر پێویستە و هێشتا زۆربەی وڵاتان کەمیی دەمامکیان هەیە.
پێکوتەیەکی نوێ کە لەلایەن وڵاتی ڤییەتنام و بەریتانیا پەرەپێدراوە، تاقیکردنەوەکانی لەسەر مشک دەست پێ کرد.
دۆخێکی کەمناسراو لە منداڵانی تووشبووی کۆرۆنا دیتراوەتەوە کە تێیدا منداڵە تووشبووەکە بە چڕی تووشی کۆرۆنا دەبێت. لەم دۆخەدا منداڵ تووشی زگ-ئێشە و کێشەی گەدەوڕیخۆڵە دەبێت. هەڵبەت زۆرینەی منداڵانی تووشبووی کۆرۆنا بەسووکی تووشی دەبن.
بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووان لە ٣ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار کەس تێپەڕی. بەداخەوە ژمارەی مردووانیش لە ٢٥٩ هەزار کەس تێپەڕ بوو!

سەرچاوەکان
– Antibody: https://bit.ly/2zf23LM
– Vaccine (1): https://cnb.cx/35xbXVo
– Vaccine (2): https://bit.ly/3cjYh2J
– Heating: https://bit.ly/3dwnFCz
– Children: https://bit.ly/3c7YDJx
– Worldwide: https://bit.ly/2WtVooX
– Hashem Al-Ghaili

#کورتەیکۆرۆنا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button