بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢١ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:
ئایا خوازیارن کە کورتەی هەواڵە گرینگەکانی کۆرۆنا درێژە پێ بدرێت؟ ئەگەر خوازیارن تکایە کۆمێنتێک دابنەن.

بنکەدراوەیەکی سی-تی سکەن یان پشکنینی کۆمپیتەری تۆمۆرەکان دروست کراوە بۆ ڕاهێنانی ژیریی دەستکرد لە دۆزینەوەی خۆکاری کۆرۆنا.
هۆکاری مردنی مرۆڤی تووشی کۆرۆنا، زۆربەی جار، بەهۆی وەڵامی توندی سیستەمی بەرگریی جەستەیە کە دەبێتە هەوکردنێکی زۆری سیییەکان و هەناسە سەخت دەکاتەوە. ئەم وەڵامانە بەهۆی هەبوونی ئەو جینانەیە کە هەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن. توێژەران دییان کە لە سیستەمی بەرگریی پنگۆلین (گیاندارێکی مێلوورەخۆر) دوو دانە جینی هەستەوەری کۆرۆنای کەمە و ئەمەش هۆکاری خۆڕاگریی پنگۆلین لە بەرامبەر کۆرۆناڤایرۆسدایە. وا دەخەمڵێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێی پنگۆلینەوە گوازرابێتەوە بۆ مرۆڤ.
لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە ڕۆژی سێهەمی تووشبووندا ڕوو دەدات. ئاستی لەدەستدانی ئەم بۆن نەکردنە، ئاستی چڕیی نەخۆشییەکە دەردەخات.
ژمارەی خانە Tیەکانی جەستە لە ناو تووشبووانی کۆرۆنادا زۆر کەم دەبێتوە .
بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووان لە ٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس تێپەڕی. هەروەها بەداخەوە ژمارەی مردووانیش لە ٢٨٠ هەزار کەس تێپەڕ بوو!

وشەکان:
پشکنینی کۆمپیوتەری تۆمۆرەکان CT scan
ژیریی دەستکرد artificial intelligence
هەوکردن inflammation
بنکەدراواە database
سیستەمی بەرگری immunity system

سەرچاوەکان
– CT Scan: https://bit.ly/35LIWFk
– Pangolins: https://bit.ly/2LebFJN
– Smell: https://bit.ly/35Ncant
– T Cells: https://bit.ly/2SOnCKa
– Worldwide: https://bit.ly/3fzUzE1
– Hashem Al-Ghaili: fb.com/ScienceNaturePage
#کورتەیکۆرۆنا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button