بابەتتەندروستی

چۆن تەندروستیی ددانەکانمان بپارێزین؟

چۆن تەندروستیی ددانەکانمان بپارێزین؟

ددانەکان بەشێک لەو ئەندامانەی جەستەن کە ئەگەر تووشی نەخۆشی بن، زۆر بە ئەستەم دەگەڕێنەوە دۆخی تەندروستیی پێشوو، هەر بۆیە باشترە کە هەمیشە بەرگری لە نەخۆشی بکەین تاکوو لە بیری دەرمانکردندا بین.

زۆر جار ئەو شتانەی کە لەبارەی بەرگریکردن لە کلۆری ددانەکان لە لایەن خەڵک و ددانپزیشکەکانەوە دەوترێت، لەگەڵ یەک ناگونجێن و دەبن بەهۆی سەرلێشێوان و ڕەنگە تەندروستیش بخەنە مەترسییەوە. هەر بەم هۆیەوە وڵاتە پێشکەوتووەکان دروستترین پێشنیارەکانیان کۆ کردۆتەوە و فێری خوێندکارەکانی ددانپزیشکی دەکەن تا ئەوانیش بیگوازنەوە نێو کۆمەڵگا. لێرەدا باسی گرینگترینیان دەکەین کە لە لایەن پاراستنی گشتی ئینگلیز لە کتێبی پاراستنی زۆرتری دەم و ددان باسی کراوە:

١. لانیکەم ڕۆژی ٢ جار، لە شەودا وەک دواهەمین کار و لە کاتێکی دیکەش لە ڕۆژدا، بە هەویری ددان کە فلۆڕایدی هەبێت، ددانەکانتان بشۆن.

٢. ئەو هەویری ددانەی کە بە کاری دێنن دەبێت لانیکەم ppm ١٣٥٠ فلۆڕایدی تێدابێت.

٣. دوای ددان شۆردن تەنیا تف بکەنەوە و دەمتان بە ئاو مەشۆن با فلۆڕایدەکە نەشۆردرێتەوە. فلۆڕاید دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ددانەکان و بەرگری دەکات لە خراپبوونیان.

٤. خواردنی خۆراکە شیرینەکان کەم بکەنەوە.

٥. ئەو کەسانەی کە زۆرتر هەست بە مەترسیی خراپبوونی ددانەکانیان دەکەن (لەژێر چاوەدێری ددانپزیشک): سەرەڕای ئەنجامدانی ئەو شتانە لەسەرەوە باس کرا، هەموو ڕۆژێ (جگە لە کاتی میسواکلێدان) دەمشۆری فلۆڕاید (NaF 0.05%)، بەکار بێنن.

Delivering better oral health
تەندروستی باشتری دەم و ددان
Public Health England
تەندروستی گشتی ئینگلیز
prevention بەرگری
dental caries کلۆری ددان
toothpaste هەویری ددان
mouthwash دەمشۆر

ئامادەکردن:
ئەحمەد سۆفی مەحموودی

سەرچاوە:
https://www.gov.uk/government/publications/delivering-better-oral-health-an-evidence-based-toolkit-for-prevention

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button