ئابووریبابەت

چۆن بێینە ناو بۆرسەوە؟

چۆن بێینە ناو بۆرسەوە؟

 

 

١- هەبوونی سەرمایەی ناپێویست و زیادی:

 

بۆ هاتنە نێو بۆرسە دەبێت لە سەرمایەی پاشکەوتکراو کەڵک وەرگیرێت، نەک لە سەرمایەی سەرەکیی ژیانمان، وەک ئوتۆمبێلی یا خانووی نیشتەجێ بوون، بۆ ئەوەی ئەگەر تووشی زیان بووین، هەموو ژیانمان خەساری پێ نەگات.

 

 

٢- تێگەیشتن لە چەمکە سەرەتاییەکانی بۆرسە:

 

لە شێوازی کاری بۆرس بە خوێندنەوەی سەرچاوە جۆراوجۆرەکان ئاگادار ببینەوە.

ھەروەھا، چەمکە گرینگەکان و بنچینەییەکانی کڕین و فرۆشتن لە بازاڕدا فێر ببین.

 

 

٣- ناونووسی لە سیستەم:

 

بۆ چالاکی لە بازاڕی بۆرس، پێویستی بە کۆدی بازەرگانی(مامڵە) و ڕەسەنێتی لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی ئەو وڵاتەدا ھەیە.

 

 

٤- ناونووسی لە كارگێڕە فەرمییەکان:

 

بۆ بازەرگانی(مامڵە)ی بۆرس دەبێت لەگەڵ کارگێڕە فەرمییە چالاکەکانی بۆرسدا بۆ کڕین و فرۆشتن، هەوڵ بدرێت.

 

 

٥- دەستپێکی کڕین و فرۆشتن:

 

بەپێی نەرمامێرەکانی کارگێڕەکان کە  ناونووسیتان کردووە دەتوانن پشکەکان بکڕن و بفرۆشن.

 

ئامادەکردن: فەریبا سەلامی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button