ئابووریبابەت

مێژووی بۆرس چییە؟

مێژووی بۆرس چییە؟

 

وشەی بۆرس لە سەدەی ١٥ی زایینی لە وڵاتی بلژیکەوە ھاتووە. خەڵکی شاری بۆڕۆژۆ لە بەردەمی ماڵی گەورە پیاوێک بە ناوی واندربۆرس کۆ دەبوونەوە و خەریکی کڕین و فرۆشتن دەبوون.

 

بەڵام ئەو شوێنە، شوێنێکی فەرمی نەبوو و ھەر کەس حەزی لێ بوایە دەیتوانی لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بێت.

یەکەم بۆرسی فەرمیی جیهان لە سەدەی ١٧ و لە ھۆڵەنددا دامەزراوە و یەکەم کۆمپانیاش کە پشکەکانی خۆی لە بۆرسەوە خستە ڕوو، کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی بووە.

 

ئاوا بۆرس بوو بە شوێنێک بۆ ڕاکێشانی سەرمایە ورد و درشتەکانی تاکی ڕاستەقینە و یاسایی. ھەروەھا بوو بە ھۆی پەرەی ئابووری و گەشەی بازرگانی ھەندێک لە وڵاتان.

 

ئامادەکردن: فەریبا سەلامی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button