بابەتژینگە

کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان

لەم چەند ساڵەدا ئەوەی زۆر دەیبینین ئاگرتێبەربوونی دارستانەکانە. ئەم ڕووداوە لە کوردستانیش کەم نییە. بەم بۆنەوە باش دەبێت باسێکی کورت لەسەر کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان بکەین.

زیانە سەرەکییەکانی ئاگرتێبەربوون:
۱. سووتان و خەسار لێ کەوتنی گژوگیا و بەتایبەت دارستانە بارانییەکان کە ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت تاوەکوو بگەڕێنەوە دۆخی پێشووی خۆیان.
۲. کوژران و برینداربوونی ئاژەڵەکان.
۳.داخوران و کڕاندن و هەروەها ڕاماڵینی قوڕ و بەردی ڕووبارەکان.
٤. ڕێگەخۆشبوون بۆ ڕوانەوەی هەرێسەکان و دەستدرێژی مرۆڤ و هێرشی ئاژەڵە وەحشییەکان.

جگە لەم زیانە سەرەکییانە کە دەبێت گرینگییان پێ بدرێت، ئاگرتێبەربوون هەندێک کاریگەری ئەرێنی هەیە کە بریتین لە:
۱.گەرمکردنەوەی خاک بۆ چەکەرەی دانەکان.
۲. ئازادکردنی دانەکان بۆ سەر خۆڵەمێشی تازە و بەپیت.
۳.دروستبوونی هێلانە و ماڵ بۆ ئاژەڵان بە بۆنەی پێکهاتنی کون و کەلەبەر لە ئاگرەکە.

ئێستا پرسیارگەلێ کە لەسەر ئەم بنبڕکردن و سووتانی زۆری دارستانەکانی کوردستان دێتە ئاراوە ئەوەیە کە:
چەندە شارەزایی لەسەر ژینگە و پێکبوومی کوردستان هەیە؟
بەرپرسان تا چ ڕادەیەک کەسی ئاکادێمیک بۆ ناسینی ژینگە بەکار دێنن؟
لەکاتی ئاگرتێبەربووندا، بەرپرسان بۆ کوژاندنەوەی ئاگر و ئاگادارکردنەوەی خەڵک چەندە ڕۆڵیان هەیە؟
یاوەکوو پشتگوێ خستنی بەردەوامی گرینگی ژینگە تا چەند ساڵی داهاتوو، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لە سەر ژیانمان نابێت؟

ئامادەکردن:
هانا جاری

سەرچاوە:
https://www.environment.nsw.gov.au/topics/parks-reserves-and-protected-areas/fire/plants-animals-and-fire

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button