بابەتتەکنەلۆجیا

بەتەمەنەکان حەوت بەرامبەری گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە

بەتەمەنەکان حەوت بەرامبەری گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە

کەسانی بەتەمەن زیاتر لە گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە. ئەو زانیارییە هەڵانەی کە لە لایەن بەتەمەنەکانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە و هەواڵی ساختە یان بەستەری گوماناوین، حەوت بەرامبەر زیاترە لەو زانیارییە هەڵانەی کە گەنجەکان بڵاوی دەکەنەوە.
نادیا براشیر لێکۆڵەری پۆست دوکتورا لە بەشی دەروونناسیی زانکۆی هارڤارد دەڵێت: دوو لێکدانەوەی گشتی هەیە کە بۆچی بەتەمەنەکان زیاتر زانیاری هەڵە بڵاو دەکەنەوە کە هەردوو لێکدانەوەکە زیاتر حەدسی و کلیشەیین تاکوو ئەوەی پشت بە دراوە ببەستن. هۆکاری یەکەم دەگەڕێنرێتەوە بۆ کەمبوونەوەی توانایی مێشک. ئەوەش وا دەکات کە بەتەمەنەکان تواناییان لە هەڵبژاردنی سەرچاوەی دروستدا کەم ببێتەوە. هۆکاری دووەم بۆ تەنیایی دەگەڕێنرێتەوە و بەتەمەنەکان هەوڵ دەدەن بە هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵ خەڵک پەیوەندی بگرن.
لە ڕاستیدا هیچ کام لەم دوو لێکدانەوەیە بەڵگەی تەواوەتی ئەو دیاردەیە نین. بۆ وێنە ئەوە ڕاستە کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن توانایی بیرهاتنەوە و یادەوەریمان کەم دەبێتەوە بەڵام توانایی پێواژۆی زانیاری و تێگەیشتن لێی وەک گەنجی دەمێنێتەوە و تەنانەت زانیاریی گشتیمان باشتریش دەبێت. بۆیە پێویستە لە توێژینەوەکانی داهاتوودا بە شوێن دۆزینەوەی هۆکاری دیکەدا بگەڕێن.

وشەکان:
misinformation زانیاریی هەڵە
data دراوە
Process پێواژۆ
سەرچاوە:

https://www.technologyreview.com/2020/05/26/1002243/misinformation-older-adults/

ئامادەکردن: ئاران ئەمینی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button