بابەتتەندروستی

ڕیش جیا لە دڵڕفێنی چ تایبەتمەندییەکی دیکەی هەیە؟

ڕیش جیا لە دڵڕفێنی چ تایبەتمەندییەکی دیکەی هەیە؟ (بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟)
ڕیشی پڕ و جوان دڵڕفێنە بەڵام ڕەنگە جیا لەمە بەکەڵکی شتێکی تریش بێت؛ ڕیش ڕەنگە هێزی مشتەکۆڵێک کە لە شەویلکەی پیاوان بدرێت، کەم بکاتەوە.

زانایان دەڵێن لە شێرە نێرەکانیشدا ڕیش دەتوانێت قوڕگی درێژی شێر لە بەرانبەر ددان و چڕنووکی کوشندەی دوژمن بپارێزێت.

چارڵز داروین، سروشتخوازی بەناوبانگ و باوکی بیردۆزیی پەرەسەندن کە خۆی خاوەنی ڕیشێکی درێژ و پڕ بوو سەبارەت بە مووی دەموچاو هەندێ باسی کردووە.
لە وتارێکدا کە لە ژۆرناڵی Integrative Organismal Biology بڵاو بووەتەوە، نووسراوە کە هەرچەندە داروین ڕیشی شێر وەکوو پارێزەری قوڕگی شێر دەبینێت بەڵام باوەڕی وایە کە لە مرۆڤدا، ڕیش بۆ سەرنج ڕاکێشانی ژنان بەکەڵک دێت و ڕۆڵی ڕازاندنەوەی پیاوانی هەیە.
نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە دەڵێن مووی ڕیش دەتوانێت ئەو هێزەی کە بە هۆی لێدان دەکەوێتە بەر شەویلکەی مرۆڤ، بڵاو بکاتەوە. ئەمەش ڕەنگە لەبەر ئەوە پەرەی سەندبێت کە لە کاتی شەڕدا پیاوەکان بۆ شەڕ لەگەڵ پیاوێکی دیکە پێویستیان بووە.
بەڵگەکان نیشاندەری ئەوەن کە ئێسک و ماسوولکەکانی پیاو بۆ شەڕ کردن و خۆپاراستن لە شەڕدا پەرەیان سەندووە.
توێژەران بەپێی ئەم توێژینەوەیە دەڵێن کە ئەندامە جۆراوجۆرەکانی دەموچاوی مرۆڤ بۆ خۆپاراستن و بەرگری کردن لە شەڕدا پەرەیان سەندووە، هەر بەم بۆنەوە دەکرێت ڕیشی پیاوانیش بۆ ئەم مەبەستە پەرەی سەندبێت.

زانایان بۆ تاقیکردنەوەی ئەم بیرۆکەیە، نموونەگەلێکی هاوشێوەی ئێسکی سەری مرۆڤیان دروست کرد.
توێژەران نووسیویانە بۆ دروست کردنی ئەم نموونەیە، کەرەستەی ئێسکیان بڕیوەتەوە و بە مووی پێستی مەڕ دایان پێچاوە.
بەدەست هێنانی نموونەی پێستی لەشی مرۆڤێک کە ڕیشی زۆریشی بێت ئەستەمە بۆیە توێژەران لە پێستی مەڕ کەڵکیان وەرگرتووە.

هەرچەندە خوری نموونەیەکی زۆر نزیک لە ڕیشی پڕی پیاو نییە بەڵام قەبارەی فاڵیکلەکان لە خوریدا نزیکە لە فاڵیکلەکانی ڕیشی پڕ.

بۆ تاقیکارییەکان لە سێ نموونە پێستی مەڕ کەڵکیان وەرگرت.

نموونەی کوڵکەدار: نموونەیەکی باشە بۆ دۆزینەوەی کاریگەریی ڕیشێکی پڕ لە کاتی لێدان.
نموونەی بڕدراو: نیشان ئەدات کە ڕەگی فاڵیکلی موو چەندە توانای بەرگری کردنی هەیە.
نموونەی لێککراو: نوێنەری شەویلکەیەکن کە ڕیشی پێوە نییە.
توێژەران تاقیکارییەکەیان دەست پێ کرد و نموونەکانیان خستە ژێر گوشاری ئامێرێکی تاقیگە، لە کۆتاییدا نموونە کوڵکەدارەکان باشتر لە هەموو نموونەکانی دیکە بەرگرییان کرد و ۳۰٪ وزەی زۆرتریان لەچاو نموونەکانی دیکە وەرگرت.
لەژێر گوشاری ئامێرەکەدا هەموو نموونە لێککراوەکان و ۹۵٪ی نموونە بڕدراوەکان تێکچوون، بەڵام تەنیا ۴۵٪ کوڵکەدارەکان شکێندران.
دواجار نموونە کوڵکەدارەکانیش پاش گوشارێکی زۆرتر شکێندران.

بەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەری دەخات کە موو بەڕاستی دەتوانێت وزەی لێدان بگرێت و بەم شێوەیە پێش بە تێکچوون بگرێت.
ئەگەر ئەم تاقیکارییە بۆ مووی پیاویش هەمان ئاکامی هەبێت ئەوە ڕەنگە ڕیشی پڕی پیاو، شەویلکە لە بەرانبەر لێدان بپارێزێت.
لەوانەیە ڕیشی پڕ، ڕووشاندن و لەت لەت بوونی پێست کەم بکاتەوە.
بەڵام بەگشتی ئەم ڕەوتە بە چ شێوەیەک کار دەکات؟
توێژەران دەڵێن ڕەنگە ڕیشاڵەی موو وزەی لێدان وەربگرێت و هێزی وەرگیراو لە ناوچەیەکی گەورەتردا بڵاو بکاتەوە.
هەرچەندە تاقیکاریی زۆرتر پێویستە تاکوو ڕەوت و شێوەی ئەم پاراستنە بە وردی نیشان بدرێت.
ئەستووری و درێژی مووی دەموچاوی پیاو لە کەسە جۆراوجۆرەکاندا جیاوازە، بەپێی ئەم توێژینەوەیەش ڕەنگە ڕیشە جۆراوجۆرەکان کاریگەریی جیاوازیان لەبەرانبەر لێدان هەبێت.
fleece خوری

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/amp/beards-protect-face-punches.html?__twitter_impression=true

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button