بابەتژینگە

پێنجەمی ژوەن ڕۆژی جیهانیی ژینگەیه.

پێنجەمی ژوەن ڕۆژی جیهانیی ژینگەیه.
لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵک ئاگادار دەکاتەوە و هانیان دەدات بۆ پاراستنی ژینگە.

ڕۆژی جیهانیی ژینگە یەکەمین جار لە ساڵی ۱۹۷٤دا بەڕێوە چوو و سەبارەت بە کێشەگەلی سەرەکی ژینگە وەک پیسی ئاوی دەریاکان، زۆربوونی حەشیمەتی مرۆڤ و گەرمبوونی زەوی خەڵکیان ئاگادار دەکردەوە.

ئەم ڕێکەوتە ساڵانە بە بەشداری ۱٤۳ وڵات بەڕێوە دەچێت، پلاتفۆڕمێکە بۆ خەڵک کە داخوازییەکانیان ڕابگەیەنن.

ڕۆژی جیهانیی ژینگە هەموو ساڵێک بە سەردێڕی بابەتێکی تایبەتەوە بەڕێوە دەچێت تاکوو ڕێکخراوەکان، کۆمەڵگەکان، دەوڵەتەکان و کەسگەلی بەناوبانگ لەسەری قسە بکەن و لە پێناوی ئامانجگەلی بابەتەکە پشتگیری بکەن.

بابەتی پێنجەمی ژوەنی ۲۰۲۰ “جۆراوجۆری زیندەوەرە” کە بە میوانداری کۆلۆمبیا و هاوکاری ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

“کۆلۆمبیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە جۆراوجۆری زیندەوەرەکان لە نێویدا زۆرە”

World Environment Day (WED) ڕۆژی جیهانیی ژینگە

biodiverstiy جۆراوجۆری زیندەوەر

ئامادەکردن: هانا جاری

سەرچاوە:
World Environment Day – Wikipedia
https://en.m.wikipedia.org/wiki/World_Environment_Day

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button