بابەتمێشک

قسەکردن لەگەڵ گوریلا

قسەکردن لەگەڵ گوریلا

ئەم گوریلایە ناوی کۆکۆ بوو و زمانی نیشانەی دەزانی. جارێک ئێسکەڕووتەیەکی نیشان دەدەن و دەپرسن زیندووە یا مردوو و دەڵێت مردووە. کاتێک دەپرسن گوریلاکان دوای مردن دەچن بۆ کوێ؟ وەڵام دەداتەوە بۆ کونێکی ئاسوودە و دواتر ماچێک بە واتایی خوات لەگەڵ، دەنێرێت!
کۆکۆ زیاتر لە هەزار وشەی بە زمانی نیشانە دەزانی کە دەتوانین هەڵیسەنگێنین لەگەڵ ئەو وشەگەلەی کە مناڵێکی سێ ساڵە دەیزانێت. ئەم وشەگەلە لە سایکالۆژیستێکی ئاژەڵەکانەوە فێر بووە. بەڵێ ئاژەڵەکانیش سایکالۆژیستییان هەیە! پێتێرسۆن چل و سێ ساڵ لەگەڵ ئەم گوریلایە کاری کردووە و دەڵێت: کۆکۆ تا ئێستاش کە پانزدە ساڵە بێچووەپشیلەیەکی هاوڕێی مردووە، بە بینینی وێنەکەی خەمۆک دەبێت.
تێبینی: کۆکۆ دوو ساڵ لەمەو پێش مرد.

ئامادەکردن: هادی ڕەحمانپەنا
Koko
Francine Patterson

https://www.theatlantic.com/technology/archive/2015/08/koko-the-talking-gorilla-sign-language-francine-patterson/402307/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button