Close

بنبڕکردن و سووتاندنی دارەکانی کوردستان، زیانەکان، تاوانەکان و ڕۆلی یاسا نێودەولەتییەکان

  هەموومان ئاگاداری هەواڵەکانی لەناوچوونی دارستانەکانی کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باشوور چ بە شێوەی بنبڕکردن و چ لە ڕێگەی ئاگرکەوتنەوە هەین؛ بۆ نموونە هەواڵێک کە ویم زوینبێرگ “شیکاری ژینگە و بەریەککەوتنەوەکانی لە ڕێکخراوەی ئاشتیی هۆڵەندی PAX” بەپێی وێنەی سەتەلایت، ڕوونی کردووەتەوە کە تورکیا چۆن دارەکانی ھەرێمی کوردستان بنبڕ دەکات. زوینبێرگ دەڵێت بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو زیاتر بخوێنەوە…

دانیشتووانی زاگرۆس ١٠ هەزار ساڵ لەوەپێش بزنیان بەخێو دەکرد.

بزن له یەکەمین گیانلەبەرانێک بوو که مرۆڤ توانی کەوی بکات و بیکات به ئاژەڵ. لەم دواییەدا، گرووپێک لە زانایانی کەونارناسیی لە وڵاتانی دنیا و لەوان ئێران، ئاکامی لێکۆڵینەوەیەکی سەرنجڕاکێشیان بڵاو کردەوە. ئاسەوارە دۆزراوەکان له دوو شوێنی مێژوویی “گەنج دەڕە” له نزیک شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان و “گردی عەبدولحوسێن” له نزیک شاری نەهاوەندی پارێزگای لۆڕستان لە زیاتر بخوێنەوە…

دەستی موگناتیسیی پاش وەشاندنی پێکوتەی کۆرۆنا!

دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە کە دەڵێت پاش وەشاندنی پێکوتەی کۆرۆنا لەشی مرۆڤ لە شوێنی کوتانەکەدا دەبێت بە موگناتیس یان ئەوەی کە موگناتیس وەخۆ دەگرێت. فیزیکناس و مامۆستای زانکۆی بواری موگناتیس، جولیەن بۆرۆف، دەڵێت: “لە ڕوانگەی زانستییەوە ئەوەی کە پێکوتەیەکی کۆرۆنا چیپی تێدا بێت یان ببێتە هۆی ئەوەی کە موگناتیس بلکێت بە پێستی مرۆڤەوە زیاتر بخوێنەوە…

چەند زانیاریی سەرنجڕاکێش سەبارەت به کۆنکرێت

‌١. کۆنکرێت ئەو مادەیە کە دوای ئاو مرۆڤ زیاترین کەڵکی لێ وەردەگرێت. ٢. بەپێی ڕێژەی مرۆڤەکان بۆ هەر کەس له ساڵێکدا ٣ تۆن کۆنکرێت بەکار دەهێنرێت. ٣. ساڵانه  لە سەرانسەری جیهاندا بیست ملیار تۆن کۆنکرێت به کار دەهێنرێت که نیوەی ئەو ڕێژەیە بەشی وڵاتی چینه. ٤. لە ڕووی مێژووییشەوە میسرییەکان بۆ دروستکردنی هەرەمەکانی گیزا و هەروەها زیاتر بخوێنەوە…

نیشاندەری سەرووبنەوش (UV) و پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە دژەخۆر

  بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان پەیوەندییەکی بەرچاو لەنێوان مانەوەی درێژخایەنی مرۆڤ لەژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و شێرپەنجەی پێستدا بەدی دەکرێت، هۆکاری ئەوەش بوونی نیشاندەری سەرووبنەوشە (UV) لە تیشکی خۆردا.   ئێستا ئەگەر بڕوانینە نەرمامێری کەشناسیی سەر مۆبایلەکەمان، دەبینین که لە شوێنێک نووسراوه UV index، بەڵام مانای ئەو وشەیە چییە؟ زۆر بەکورتی دەتوانین بڵێین پێوانەیەکه بۆ پێوانی زیاتر بخوێنەوە…

ڕۆژی جیهانیی نا بۆ جگەرە

  ئەمڕۆ ٣١ی مەی لەلایەن ڕێکخراوەی جیهانیی تەندرووستییەوە، به ڕۆژی جیهانیی نا بۆ جگەرە دەستنیشان کراوە. مەبەست له جگەرەکێشان، هەر چەشنێکی دیکه له بەکارهێنانی تووتن دەگرێتەوە وەک نێرگەله، پیپ یان ئەو جگەرەیەی کە به دەستی خۆت هەڵیدەپێچیت. جگەرە نیوەی بەکارهێنەرانی دەکوژێت؛ له ساڵدا زیاتر له ٨ ملیۆن کەس لە پێناو جگەرەکێشاندا دەمرن. جگە لە ٧ زیاتر بخوێنەوە…

چ کاتێک لە ڕۆژ بۆ وەرزشکردن گونجاوترە؟

ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی فیتزرۆی ئوسترالیا نیشان دەدات ڕەنگە وەرزشکردن لە کاتی ئێواراندا بە بەراورد لە گەڵ وەرزشکردن لە کاتی بەیانیاندا بۆ تەندروستیی مرۆڤ بە سوودتر بێت. هەروەها دەرکەوتووە که وەرزشکردن لە کاتی ئێواراندا باشتر دەتوانێت شەکرە و چەوریی خوێن دابەزێنێت. ئەو توێژینەوە نوێیە بە پێچەوانەی زۆربەی توێژینەوەکانی بەر لە خۆی کە لە لێکۆڵینەوەکانیاندا زیاتر بخوێنەوە…

ڕێژەی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای سنەی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاکوو کۆتایی مانگی گوڵانی ئەمساڵ)

ڕێژەی مردن لە هەزار کەسدا: پارێزگای سنە: ٠.٨٢ – شاری سەقز: ١.٠٧ – شاری سنە: ١.٠٤ – شاری دیواندەرە: ٠.٩٦ – شاری قوروە: ٠.٧٣ – شاری بانە: ٠.٧٣ پارێزگای ورمێ: ١.٣٩ پارێزگای کرماشان: ٠.٩٤ پارێزگای ئیلام: ١.٣٥  بەپێی بەراوەردی ئەنستیتۆی ″IHME″ی زانستگەی واشینگتۆنی ئەمریکا، ڕێژەی ڕاستەقینەی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران ٢.٣٨٩ هێندەی ئاماری زیاتر بخوێنەوە…

یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی عەتری ساختە، میزی مرۆڤە.

ئایا تاکوو ئێستا بیرتان لەوە کردووەتەوە که چۆن دەبێت عەترێک که به سەدان دۆلار له فرۆشگەکان دەفرۆشترێت، به نرخێکی زۆر کەمتر، له ستەندی مۆڵەکان، دووکانه بچووکەکان، یاخود لاپەڕەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام وەدەست بکەوێت؟ وەڵامەکە ئاسانه: لەبەر ئەوەی کە ئەو عەترانە کۆپی و ساختەن! ئینجا فرۆشیاران بۆ فرۆشتنی عەترە ساختەکانیان پاساوی جۆراوجۆر دەهێننەوە، بۆ وێنە دەڵێن زیاتر بخوێنەوە…

کاربۆهیدرات، خۆراکی نیاندرتاڵەکان

زانایان دەڵێن لە توێژینەوەیەکی نوێدا دی. ئێن. ئەیی بەکتریای نێو دەمی نیاندرتاڵەکان، مرۆڤە ژیرەکانی دە هەزار ساڵ لەمەوپێش، شامپانزەکان، گۆریلاکان و مەیموونەکانیان تاوتوێ کردووە. توێژەران چەندین ملیار بەکتریای مردوویان تاوتوێ کردووە کە لەسەر ددانی ١٢٤ کەس بەجێ ماوە. یەکێکیان نیاندرتاڵێکی سەد هەزار ساڵە بوو. میکرۆبیۆمی نێو دەمی ئەم نیاندرتاڵە کۆنترین میکرۆبیۆمێکی دەمییە کە تاوەکوو ئێستا زیاتر بخوێنەوە…