? ۱. دۆلاری ئەمریکی لەسەر کاغەز چاپ نابێت بەڵکوو تێکەڵاوێکە لە ٧٥٪ لۆکە و ٢٥٪ قوماشی لۆکە. ? ٢. هەر ئێستا نزیکەی ١.٥ ترلیۆن دۆلار پارەی چاپکراو لە جیهاندا دەست بە دەست دەبێت. ? ٣. مەزەندە دەکرێت ٥٠-٦٥٪ی ئەو پارەیە لە دەرەوەی وڵاتی ئەمریکادا بسووڕێتەوە. ٤. زۆرترین پارەی ئەمریکی کە چاپ کراوە یەک دۆلارییە (١١.٧ ملیار گەڵا)، دوای ئەویش زیاتر بخوێنەوە…
خاڵی کوێر ناوچەیەک لە تۆڕی چاوی مرۆڤە کە لەوێدا هیچ وەرگرێکی ڕووناکی بوونی نییە. کەواتە هەر وێنەیەک کە بکەوێتە سەر ئەم ناوچەوە، نابینرێت. دەماری بینایی کە لە ڕێگەیەکدا بەرەوە مێشک دەڕوات، لەم ناوچەدا لە چاو دەچێتە دەرەوە. ئەمە خاڵی کوێری ئێوەیە. بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوی خۆتان سەیری ئەم وێنەیە بکەن و خاڵەکانی خوارەوە جێبەجێ زیاتر بخوێنەوە…
“داهێنەری” دەتوانێت هۆکاری زاڵبوونی هۆمۆ ساپیێنس بەسەر چەشنەکانی دیکەدا (وەکوو نیاندرتاڵەکان و شامپانزەکان) بێت. بیرۆکەی ″داهێنەری″ ماوەیەکی زۆرە کە باسی لێ دەکرێت بەڵام تاکوو ئێستا ئێمە نازانین کە نیاندرتاڵەکان چەندە داهێنەر بوونە، هەر بۆیە سەلماندنی ئەو بیرۆکەیە ئەستەمە. دکتۆر کلۆنینگەر دەڵێت: ئێوە ناتوانن لەگەڵ ئەو چەشنانە قسە بکەن کە لەناو چوونە بۆیە تێگەیشتن لە داهێنەریی زیاتر بخوێنەوە…
چاوخەڵەتێنە، خەڵەتێنەیەکە کە لە ڕێگەی سیستەمی بیناییەوە دروست دەبێت و وا دەردەکەوێت کە جیاوازە لەگەڵ ڕاستی. – چاوخەڵەتێنەی پۆگندۆرف: سەرنج بخەنە سەر هێڵە ڕەشەکە و بەرەو خوار واتە بەرەو هێڵی شین و سوور وەدوای کەون. وا دەردەکەوێت کە لە درێژەی هێڵە شینەکەدایە نەک سوورەکە، بەڵام لە ڕاستیدا لە درێژەی هێڵە سوورەکەدایە. – چاوخەڵەتێنەی ئێبینگهاوس یان زیاتر بخوێنەوە…
ئەمڕۆ ۲۲ی ئاپریل ڕۆژی جیهانیی زەوییە؛ پێویسته هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا مرۆڤەکان وەبیر خۆیان بێننەوە کە چ کارگەلێک دەبێت بکەن بۆ ئەوەی زەوی، جێگەی ژیانیان، باشتر بپارێزن. ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن IPCCەوە بەبۆنەی “ڕۆژی جیهانیی زەوی”ەوە بڵاو بووەتەوە. شاندی نێودەوڵەتیی گۆڕانکاریی ئاووهەوا باس لە چەند خاڵی گرینگ دەکەن: گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا لەسەر مرۆڤەکان، پێکبووم (ئێکۆسیستم) و بارودۆخی زیاتر بخوێنەوە…
هەڵکەوتەوو له ٣٥ کیلۆمەتری شاری ئەبووزەبی، پێتەختی ئیمارات. به بەرهەمهێنانی ٢ گیگاوات هێزەوە، کارەبا و ئاوی خواردنەوەی ١٦٠هەزار ماڵی ئەو شاره دابین دەکات. تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ تەواو دەبێت و دەلکێته تۆڕی کارەبا و دەبێته گەورەترین وێستگەی وزەی خۆری جیهان تا ئەو کاتە. بەرگری له بەرهەمهاتنی ٢.٤ ملیۆن تۆن گازی CO2 له ساڵدا دەکات که زیاتر بخوێنەوە…
بڵاوبوونەوەی مێتان کە یەکێک لە گازە گوڵخانەییە گرنگەکانە، کێشەیەکی جدییه، بەڵام زانینی ئەوەش کە لە کوێ و به چ هۆیەکەوە زۆرتر بڵاو دەبێتەوە گرنگە. کشتوکاڵ، شوێنی ژێر خاک خستنی زبڵەکان و کەڵکوەرگرتن لە سووتەمەنییە فۆسیلییەکان کە لە چالاکییەکانی مرۆڤن؛ هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ٤۰ ملیۆن تۆن مێتانی زۆرتر لە ساڵی ۲۰۱۷ بە بەراورد لەگەڵ سەرەتاکانی ساڵی زیاتر بخوێنەوە…
بۆچی دەبێت کاتی نووستن، مۆبایل له خۆمان دوور بخەینەوە؟ ۳ هۆکار بۆ ئەوەی پێش خەو مۆبایل بەدەستەوە نەگرین: زۆربەی ئێمه فێر بووین تا دوایین چرکەکانی بەخەبەربوون، چاو لەسەر مۆبایل هەڵناگرین. بەڵام بزانین بۆ دەبێ ئەم کارە وەلا بنێین؟ ١- شاشەی مۆبایل، تیشکی ڕووناکیی شین لە دەموچاومان دەدات. به چەشنی ئاسایی، مرۆڤ ئەو تیشکە له کاتی زیاتر بخوێنەوە…
بەبەردبوویەک (بە پانایی کەمتر لە ۳۰ میکرۆمەتر) لە بەرزاییەکانی سکۆتلاند دۆزراوەتەوە کە دوو جۆر خانەی جیاواز لە یەک نیشان دەدات و لەوانەیە هی زیندەوەرێکی کۆن بێت کە لە شوێنێک لە نێوان تاکخانەییەکان و فرەخانەییەکاندا جێ دەگرێت. چارڵز وێڵمەن مامۆستای زانکۆی شێفیڵد دەڵێت: ″ڕەچەڵەکی فرەخانەییە ئاڵۆزەکان″ و ″ڕەچەڵەکی گیانلەبەران″ لە مێژووی ژیان لەسەر زەویدا دوو شتی زیاتر بخوێنەوە…
ئەمە وێنەی جووتبوونی دوو ″مێش″ە کە ٤١ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لەنێو بەردێکی کەهرەماندا بەند کراون. دۆزینەوەی ئەم فۆسیلەیە دەلاقەیەک بەرەو ژیانی چاخی ئیۆسین (نزیکەی ٥٥ ملیۆن تاکوو ٣٤ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش) دەکاتەوە کە بەشێکە لە سەردەمی پاڵیۆجین. هەروەها نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە پارچەگەلێک لە کۆنترین ″جەویی فۆسیلی″ی ئۆسترالیایان دۆزیوەتەوە کە تەمەن و ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر بخوێنەوە…