Close

بۆچی ئافرەتان نیگەران و دوودڵترن؟!

زانایان ئەوەیان زانیوە کە بە شێوەیەکی گشتی، ئافرەتان لە هەموو تەمەنەکان نیگەرانترن و نیگەرانییەکی سەختتریان هەیە لە پیاوان. هەروەکو چۆن ئافرەتان زیاتر هەست بە مەترسییەکان دەکەن لە بارودۆخە جیاوازەکاندا وە لە پیاوان خەمبار و دوودڵترن   ئێستا ئێمە دەزانین کە بۆچی وایە   بەپێی دوو توێژینەوە ئافرەتان زیاتر لە پیاوان باوەڕیان وایە ژینە ئەزموونکراوەکانی ڕابردوو زیاتر بخوێنەوە…

گۆڤاری نەیچر، ناسراوترین گۆڤاری زانستیی جیهان، بەم شێوەیە لەسەر کۆچەر بیرکار دەنووسێت

کۆچەر بیرکار پێشکەوتنی لە بواری پۆلێنبەندیی algebraic varieties– تەنە ئەندازەییەکان کە لە هاوکێشە ڕادەدارەکانی وەک y=x^2 دروست دەبن- بە دەست هێنا. ئەو ساڵی ١٩٧٨ لە ناوچەیەکی کوردی لە ئێران لە دایک بووە. بیرکار بیرەوەرییەکانی منداڵی لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانەدا، کە لە لایەن دامەزراوەی سیمۆنز، کە پشتگریی توێژینەوەی بنەمایی و بیرکاری دەکات؛ بەم شێوەیە باس دەکات: زیاتر بخوێنەوە…

پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار خەڵاتی فیڵدزی بردەوە کە گەورەترین خەڵاتی بیرکارییە لە ئاستی جیهاندا

پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، خەڵکی شاری مەریوان یەکێک لە براوەکانی میدالی فیڵدزی ٢٠١٨ ەیە. خەڵاتەکە لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی بیرکاری لە ڕیۆ دی جانیرۆ لە بڕازیل بەخشرا. خەڵاتی فێلدز کە بە نۆبڵی بیرکاری ناسراوە، هەر چوار ساڵ جارێک دەبەخشرێت، براوەکان دەبێت لەو ساڵەدا کە خەڵاتەکە وەردەگرن، تەمەنیان کەمتر لە ٤٠ ساڵ بێت و ئەوپەڕی چوار بیرکاریزان لە زیاتر بخوێنەوە…

پێستێک کە دەبێت بە بەرد! کۆنیشانەی پێستی ڕەق چییە؟!

منداڵێکی ١٢ ساڵانی ئەمریکایی نەخۆشییەکی دەگمەنی بە ناوی سەندرۆمی پێستی ڕەق هەیە کە پێستەکەی ڕەق دەبێت و وەک بەردی لێدێت. ئەم کوڕە نەخۆشییەکەی ساڵی ٢٠١٣ دەستنیشان کرا، کاتێک کە باوکی بینی ڕانی ڕاستی کوڕەکەی گرێیەکی ڕەقی لێهاتووە. ئێستا نەخۆشییە بەژانەکەی گەیشتووەتە سمت، مەعیدە و پشتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە بەرەو سنگی تەشەنە دەکات، دەبێتە هۆی زیاتر بخوێنەوە…

ئەندرۆمێدا گەلەستێرەیەکی دیکەی کوشتووە و خواردوویەتی

ئەستێرەناسان ڕازی کوژرانی گەلەستێرەکانیان دەرخست: ئەندرۆمێدا ئەو کارەی کردووە! هەروەها توێژەران جەستەی مردووەکەشیان دۆزییەوە! لە توێژینەوەیەکدا کە ٢٣ی جولای لە جورناڵی ئەستێرەناسیی نەیچێردا بڵاو بووتەوە، توێژەران بە وردی لەسەر زنجیرەیەک لە ئەستێرەکان، جەستەی بچووکبۆوەی گەلەستێرەیەک و ڕووناکییەکی کز لە دەوری ئەندرۆمیدا (نزیکترین گەلەستێرە لە ڕێگای شیری کە هاوقەبارەی ڕێگای شیرییە) ورد بوونەوە و بەم ئەنجامە زیاتر بخوێنەوە…

یەکەم بیرەوەریی ژیانت چییە؟!

لە هەرکاممان بپرسن یەکەم بیرەوەریی ژیانمان چییە، باس لە ڕوودواێکی زۆر ڕوون دەکەین و پێمان وایە کە بیرەوەرییەکەمان تەواو ڕاستە. توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو بیرەوەرییە ڕەنگە تەنیا خەیاڵێک بێت و قەت ڕووی نەدابێت. شازیا ئەختەر، توێژەر لە زانکۆی برادفۆردی ئینگلیس، دەڵێت کە توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە ناشێت مرۆڤ بەر لە تەمەنی دوو ساڵان بیرەوەری زیاتر بخوێنەوە…

“پیاوی چاڵەکە”، دوایین بەجێماوی خێڵێک لە ئامازۆن بینرا

پیاوێکی تەنیا کە گۆمان دەکرێت دوایین بەجێماوی خێڵەکەی بێت لە ئامازۆن بینرا. فەرمانگەی کاروباری خەڵکە خۆجییەکانی برازیل، کە ئەرکی چاودێریی ئەو کەسانەی لە ئەستۆیە کە دوور لە پەیوەندی و ژیانی مۆدێرن دەژین، ئەم هەفتە ڤیدیۆی لە پیاوێک بڵاو کردەوە کە بە “پیاوی چاڵەکە” دەناسرێت. ڤیدیۆی پیاوەکە کاتێک گیراوە کە بە تەورێک خەریکی داربڕینە. بە مەبەستی زیاتر بخوێنەوە…

دوو گۆی بچووک کە شەست ملیارد جار لە خولەکێکدا دەسووڕێنەوە!

دوو گۆی بچووک کە شەست ملیارد جار لە خولەکێکدا دەسووڕێنەوە! توێژەران دوو گۆی بچووک شەست ملیارد جار لە خولەکێکدا دەسووڕێننەوە. ئەو دوو گۆیە بچووکە لە قەبارەی نانۆدان و لەناو بۆشاییدا جێگیر کران، پاشان بە لەیزەر سووڕێنرانەوە. ئامانج لەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە لە کاردانەوەی ماددەکان لە دۆخی زۆر ئاستەمدا ورد ببنەوە و هەروەها لە کاریگەریی لێکخشان زیاتر بخوێنەوە…

میکرۆسکۆپێکی ڕیکۆردشکێنی نوێ بۆ وێنەگرتن لە ئەتۆم

میکرۆسکۆپێکی ئەلەکترۆنی پەرەی پێدراوە کە دەتوانێت بە ڕێزڵوشنی بەرزتر لە شێوازەکانی پێشووتر، وێنە بەرهەم بهێنێت و بۆ سەیرکردنی ئەو ماددە ناسکانە بەکەڵکە کە بە گورزەتیشکەکانی ئەلەکترۆن زیانیان پێدەگات. لە توێژینەوەیەکی نوێدا میکرۆسکۆپێک ناسێنراوە، لەم توێژینەوەیەدا، وێنەی ئەتۆمەکانی ماددەیەکی نیمچەگەیەنەر تۆمار کراوە کە ڕێزڵوشنەکەی ٣٩/٠ ئەنگسترۆمە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە تیرەی زۆربەی ئەتۆمەکان، ٢ تا ٤ زیاتر بخوێنەوە…

کۆدنووسین بە فەرمانی دەنگی

تایپکردن یەکێک لەو کارانەیە کە زۆر جاران دەبێتە هۆی ژان و ئێش لە دەست و پەنجەکاندا و بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی جەستەییان هەیە، کێشەکە زۆر گەورەترە. تا ئێستا تایپکردنی ئاخاوتن و قسەکردنی ئاسایی بۆ زۆربەی زمانەکانی جیهان و لەوانە زمانی کوردیش پەرەی پێدراوە. یەکێک لەو بوارانەی کە لەم دواییەدا کەڵک لە ناسینەوەی ئاخاوتن وەردەگرێت زیاتر بخوێنەوە…