زانایان وێنەیەکی سێ ڕەهەندییان لە مێشکی مێشێک بەرهەم هێناوە کە ئەوەندە وردبینانەیە تەنانەت دەکرێت پەیوەندیی نێوان نۆرۆنۆکان لە سەرجەم وێنەکەدا ببینرێت. مێشی میوە (درۆسۆفیلا مێلانۆگاستێر) کۆمەڵێک هەڵسوکەوتی ئاڵۆزی هەن، لەوانە سەمای ئاشقانە و فێربوون. تێگەیشتن لە تۆڕی نۆرۆنیی ئەم ئاژەڵە کە دەبێتە هۆی ئەو هەڵسوکەوتانە هێشتا ئاستەمە. دراوەیەک کە لەم وێنەوە بە دەست دێت و زیاتر بخوێنەوە…
کورتە: ساڵی ١٩٧١؛ زیندەوەرناسەکان چوار جووتە مارمێلکەی گەنجی ئیتاڵییان لە دوورگەی “پۆد کۆپستێ”ی زێدی خۆیان گواستەوە، کە لە “دەریای باشووری ئەدریاتیک”ە. دەریای ئەدریاتیک بەشێکی دەریای ناوەڕاستە لەنێوان ئیتاڵیا و یوگسلاڤیا، پاشان لە دوورگەی “پۆد مکاروو” نیشتەجێیان کردن، دواتر توێژەرەکان دەریانخست ئەو مارمێلکە بچووک و پشتسەوزانەی بە “پۆدارسس سیکیولا” ناو دەبرێن؛ کە دەبرێنە ژینگەیەکی نوێ بە زیاتر بخوێنەوە…
گازە گوڵخانەییەکان كە لە ڕاستیدا جیهان گەرمتر دەكەن، دەبنە هۆی ساردبوونی جەمسەری باشوور. ئەم ڕووداوە سەیرە پێچەوانەی یاساکانی فیزیک نییە، بەڵام تایبەتبوونی جەمسەری باشوور دەردەخات. جەمسەری باشوور، پارزەویی شتە سەرسووڕهێنەرەکانە. بەرزترین پارزەویی جیهانە و مامناوەندیی بەرزاییەکەی نزیکەی ٢٣٠٠ مەترە. بە پێچەوانەی ئەوەی کە سەهۆڵە، بە بۆنەی کەمیی بارینەوە، لە ڕاستیدا بیابانە. گازە گوڵخانەییە ساردەکان لە زیاتر بخوێنەوە…
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر ٥٠ هەزار بەشداربوو ئەنجام دراوە، دەرکەوت کە ئەو کەسانەی ڕوانگەی سیاسیی کۆنەپارێزانەیان (conservative) هەیە لە دۆزینەوەی واتای ژیان و ڕازیبوون لە ژیان، لەو کەسانە باشترن کە ڕوانگەی سیاسیی لیبراڵیان هەیە. لەم توێژینەوەیەدا لە دوو ڕوانگەوە ئاستی خۆشحاڵییان سەیرا کرا: یەکەم؛ ڕازیبوون لە ژیانی ڕۆژانە و دووهەم؛ هەستکردن بەوەی کە ژیان زیاتر بخوێنەوە…
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی جولای، درێژترین مانگگیرانی سەدەی بیست و یەک ڕوو دەدات. ئەم مانگگیرانە لە ئەفریقا، ئاسیای ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیكەی ١ كاتژمێر و ٤٣ خولەك درێژە دەکێشێت، هەروەها نزیكەی چوار كاتژمێری پێدەچێت تا بە تەواوەتی مانگگیرانەکە دەڕەوێتەوە. لە بەروارد بە مانگگیرانی دواتر کە ٢١ی ژانویەی ٢٠١٩ لە ئەمریکای باکوور دەبینرێت و تەنیا زیاتر بخوێنەوە…
ئەم خاڵانە بە شین دەبینیت یان بنەوش؟ چۆن دەزانی ڕەنگەکەت بە دروستی دەستنیشان کردووە؟! توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر وەهمی ڕووناکی لە جۆرناڵی ساینسدا ئەنجام دراوە کە لەو توێژینەوەیەدا، کۆمەڵێک خاڵ پیشانی بەشداربووان درا و داوایان لێکرا کە ڕەنگی خاڵەکان بڵێن. لە توێژینەوەیەدا ١٠٠٠ خاڵ لە ڕەنگی شینی تۆخ تا بنەوشی تۆخ بە بەشداربووان پیشان درا و زیاتر بخوێنەوە…
موزیکی پلازما: لە نێوان هەسارەی زوحەل و ئینسلادۆس کە مانگی هەسارەکەیە، ستوونێکی پلازما هەیە کە لە لەرینەوەدایە. لەرینەوەی ئەم ماددەیە هاوشێوەی شەپۆلی دەنگییە و هەر ئەمەش توێژەرانی هان دا بۆ ئەوەی لەرینەوەی ئەو ماددەیە بە شێوەی پەڕگەیەکی دەنگی تۆمارکراو دەربهێنن. ناوی “چرپەی کازیوە”یان بۆ ئەم ئاهەنگە هەڵبژارد چونکە ماددەی پلازمای هاوشێوە بەرەبەیانان لە سەرووی زەوی زیاتر بخوێنەوە…
پزیشکان لە شانە و ھێلکەخانەی مرۆڤەوە، هێلکەدانێکی دەستکردیان وەبەرھێناوە تاوەکوو یارمەتیی ئافرەتان بدات لە پاش چارەسەری شێرپەنجە و ئەو چارەسەرییانەی دی کە زیان بە توانای وەچەخستنەوەیان دەگەیەنێت، منداڵیان ببێت. کومەڵە لێکۆڵەرەکەی کۆپنھاگن، ئەوەیان دەرخستووە کە هێلکەدانێکی دروستکراو لە تاقیگە، دەتوانێت چەند ژمارەیەک لە ھێلکەخانەکانی مرۆڤ لە ھەمان کاتدا بۆ چەند ھەفتەیەک بە زیندوویی بھێڵێتەوە، ئەمەیش زیاتر بخوێنەوە…
تاردیگرەیدەکان کە زۆر جار بە ورچەکانی ئاو یان بێچووە بەرازی سەر قەوزەکان ناو دەبرێن، ئاژەڵی نزیکە مایکرۆسکۆپین و لەشێکی درێژ و پڕ و چەند سەرێکی بەدوایەکدا جەمسەرگرتوویان هەیە . ئەوان هەشت قاچ و دەستیان هەیە، هەروەها چوار بۆ هەشت چڕنووک لەسەر هەر یەکێکیان هەیە. تاردیگرەیدەکان بە شێوەیەکی نامۆ زیندەوەری نیان و بێزیانن، لە هەمان کاتدا زیاتر بخوێنەوە…
دروستکردنی ئامێرێکی نوێ بۆ گوێگرتن لە وەڵامدانەوەی مێشک ئەمساڵ پێشتر، توێژەران لە بریتانیا پیشانیان دا کە ورووژاندنی مێشک بە تەزووی هێواشی کارەبا، یارمەتیی دەدات کە زمان گیران باشتر ببێت. ورووژاندنی دەماری، پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی میگرەین، خەمۆکی و کاریگەرییە جەستەییەکانی جەڵتەی مێشک کەڵک لێ وەرگیراوە. تەنانەت بچوکترین تەزووی کارەبایی لەو تاقیکردنەوانەدا یەک ملیۆن جار بەهێزترە زیاتر بخوێنەوە…