Close

درەوشانەوەی بۆق لە کاتی خواردنی ئەستێرۆکدا

ئەو ڤیدیۆیە کە بە مۆبایل گیراوە، چەند ڕۆژە سەرنجی زۆری بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە. لە ڤیدیۆکەدا بۆقێکی بچوک ئەستێرۆکێک قوت دەدات. دوای ئەوەی بۆقەکە، ئەستێرۆکەکە قووت دەدات بە ساخی دەمێنێتەوە. ئەوەش سەرسووڕهێنەرە! چونکە زۆربەی جۆرەکانی ئەستێرۆک مادەیەکی کیمیاییان هەیە کە بۆ نێچیرڤانەکانیان مەترسیدارە. ئەستێرۆک ئەو ڕووناکییە لە پێواژۆیەکدا کە بە زیندەدرەوشانەوە ناسراوە، بەرهەم دەهێنێت. ئەم زیاتر بخوێنەوە…

ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتی

ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان، ڕێکخراوەیەکی قازانج-نەویستە کە بە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری فەرهەنگی و زانستی خەریکی خزمەتە بە کۆمەڵگا. بەڕێوەبردنی ئەم ڕێکخراوەیە، بەرهەمی هەزاران سەعات کاری خۆبەخش و لەخۆبوردوویی لاوانی کوردستان بووە. هۆژان توانیویەتی لە قۆناغێکی ئەستەمدا و لە دۆخێکی دژواردا، یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چاپ بدات و بەردەوام بێت. زیاتر بخوێنەوە…

بیستن و قسەکردن، هەردووکیان یەک بەشی مێشک چالاک دەکەن!

توێژەران دەڵین ئەو بەشانەی مێشک کە کاری دەربڕینی زمان ئەنجام دەدەن هەر ئەو بەشانەن کە لە کاتی وەرگرتن و بیستندا چالاک دەبن. ئەم ئەنجامە لە لایەن گرووپێکی توێژینەوە لە زانکۆی فرایبۆرگ بە دەست هاتووە و وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە کە ماوەی چەند دەیە جێگەی مشتومڕ بووە. ئەویش ئەوەی  کە کاتی قسەکردن کام بەشەی مێشک چالاک دەبێت؟! زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی کۆرپەلە لە منداڵداندا لاق دەوەشێنێت؟

بۆچی کۆرپەلە لە منداڵداندا لاق دەوەشێنێت؟ وێڕای ئەوەی منداڵدان شوێنێکی تەسکە بۆ مەشقکردن، دەرکەوت کە ئەو لاقھاویشتنانە زۆر گرنگن بۆ دروستیی گەشەی ئێسک و جومگەکانی کۆرپەلە. کۆرپەلەی مرۆڤ، ھەر زوو لە حەفتەی حەوتەمەوە دەست بە جووڵە دەکات، لەو کاتەوە ‌ئیدی لەسەرخۆ ملیان دەچەمێننەوە. بەپێی وتارێکی پێداچوونەوە کە لە جورناڵی Ultrasound in obstetrics and gynecologyدا بڵاو زیاتر بخوێنەوە…

چۆن زانست لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگای خۆمان بە کار بهێنین؟!

یەکێک لە ئامانجەکانی زانست و زانایان کە زۆر ئاماژەی پێدەکەن، باشترکردنی کۆمەڵگایە. بەڵام کام کۆمەڵگا؟ پێویستی و بارودۆخی ژیانی خەڵک، کۆمەڵگا و ناوچەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە بوارەکانی بەکارهێنانی وزە، مەترسیی نەخۆشی و بەردەستبوونی سەرچاوەی سروشتی و پیسیی کەشوهەوا زۆر جیاوازە. چەند ناوەندی زانستی بەهێز لە ئاسیادا کە کەڵکیان لە ناوچەیی کردنی زانست وەرگرتووە، بریتین زیاتر بخوێنەوە…

لە باکووری کوردستان ئاسەواری قوربانیکردنی مرۆڤ لە پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە!

نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەی مێزۆپۆتامیا دوو منداڵی دوازدەساڵان –کچێک و کوڕێک- نێژراون کە دەوریان بە پارچەی بچوکی برۆنز داپۆشراوە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە کە ژمارەی قوربانیان هەشت کەس بوون. توێژەران دەڵێن تەمەنی ٦ کەس لەو ٨ کەسەیان بەراورد کردووە کە لە نێوان یازدە تا بیست ساڵ تەمەنیان بووە. ئەم شوێنەوارە لە پارێزگای سێرت زیاتر بخوێنەوە…

مێشکی ئێمە چۆن بەدڵ نەبوون و بە مرۆڤ نەزانینی ئەوانی تر لێک دەداتەوە؟!

هەفتەی پێشوو سەرۆککۆماری ئەمریکا بڕیاری دا کە منداڵی پەنابەران لە دایک و باوکیان جیا بکاتەوە و دواتر بڕیارەکە هەڵوەشایەوە. زۆر کەس لە هاوڵاتیانی ئەمریکا دژی ئەو بڕیارە بوون و هەڵوێستیان ئەوە بوو کە “ئەوانیش مرۆڤن” و نابێت بڕیاری وا بە دژیان بدرێت. هەندێک جار بە هۆی تێڕوانینی فاشیستی و ڕەگەزپەرەستانە یان دەمارگرژیی ئایینی ڕەنگە کەسانێک زیاتر بخوێنەوە…

لەوانەیە ئاو تاکە هێمای ژیان لە دەرەوەی زەوی نەبێت!

لە گەڕان بە دوای ژیاندا، زانایان زیاتر جەخت لەسەر هەبوونی ئاو وەک هێمایەک بۆ هەبوونی ژیان دەکەن. ئێستا توێژەران پێشنیار دەکەن کە جگە لە ئاو، گەڕان بە شوێن هەندێک هێمانی پێویست بۆ ژیان وەک فۆسفۆر و مۆلیبدێنیوم دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. هەر شوێنێک ئاوی لی بێت لە شوێنی هەورەکانەوە تا قووڵترین شوێنەکانی ژێر زەوی ژیانیشی لێیە. زیاتر بخوێنەوە…

هەڵکردنی تۆفان لە مەریخ پەیوەندیی گەڕۆکی نێردراوی ناسا لەگەڵ زەوی دەپچڕێنێت!

لە ڕۆژی ٢٠ی جۆزەردانەوە پەیوەندیی ئەم گەڕۆکە لەگەڵ زەوی پچڕاوە. وزەی ئاپرچونتی لە ڕێگەی خۆرەوە دابین دەبێت. بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە پێیان وایە، بە هۆی نەگەیشتنی خۆرەوە گەڕۆکەکە چووەتە دۆخی هێزی-نزمەوە کە لەم دۆخەدا تەنیا کاتژمێرەکەی ناکوژێتەوە. توێژەران چاوەڕێن دوای نیشتنەوەی تۆفانەکە دیسان ئاپرچونتی بتوانێت لە خەو هەستێتەوە. کاڵاس بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت: “وەک ئەوە وایە کەسێکی خۆشەویستت زیاتر بخوێنەوە…

ىۆ یەکەم جار تەکنۆلۆلۆژیی ڤار لە جامی جیهانیدا کەڵکی لێ وەرگیرا!

تەکنۆلۆژیی ڤار داوەری یاریدەدەری چوارەمە. ڤار کورتکراوەی داوەری یاریدەدەری ڤیدیۆییە کە ئامانجی کەڵکوەرگرتنە لە ڤیدیۆ بۆ پێداچووەنەوە بە چوار حاڵەتی یەکلاکەرەوە کە داوەری یارییەکە لەوانەیە بڕیاری هەڵە بدات. لە جامی جیهانیی ئەمساڵدا هەر ٦٤ یارییەکە داوەری ڤاریان هەیە و دوێنێ بۆ یەکەم جار لە یاریی نێوان فەڕەنسا و ئوسترالیادا کەڵکی لێ وەگیرا. ئەو چوار حاڵەتەی زیاتر بخوێنەوە…