Close

ئاگاداری: درێژکردنەوەی دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٤

ئاگاداری: درێژکردنەوەی دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەت ھاوڕێیانی خۆشەویستی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، سەرەتا سپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە تا ئەم کاتە بابەتەکانیان لە کاتی خۆیدا بەڕێ کردووە. بەپێی داوای بڕێک لە نووسەرانی ھێژا، ماوەی ناردنی نووسراوە بۆ ژمارەی ١٤ی گۆڤاری زانستی ھۆژین تا ١٥ی گوڵان درێژ دەکرێتەوە. دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان: ١٥ی گوڵان ۲۷۲٢ زیاتر بخوێنەوە…

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەی هۆژان

دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەمە کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی واتساپ بەڕێوە چوو. ئەوکەسانەی خۆیان بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناونووس کردبوو بەم شێوە بوون. ئەیوب مەحموودی ئاسۆ ڕەحیمزادەگان هاوڕێ حوسەینی کەریم بایرامی نەسیبە بارانی پەیمان تەوەکولی ناسر ئەمینی سروە ئەمین ساڵحی هانا جاری ٧ کەسی سەرەتا وەک ئەندامی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتیی هۆژان هەڵبژێردران زیاتر بخوێنەوە…

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٤ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

🔴 بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٤ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین 🔴 گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستوانان، نووسەران و خوێندکارانی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارەی ١٤ی گۆڤاردا بنێرن. ‼️ ژمارەی ١٤ی گۆڤاری زانستیی هۆژین لەسەر تەوەری تایبەتی “ژیان” بڵاو دەبێتەوە کە دەکرێت هەرکام لەم بابەتانەی زیاتر بخوێنەوە…

بەگەڕخستنی تەکنەلۆجیا لە پێناو سەرخستنی خوێندن

بەگەڕخستنی تەکنەلۆجیا لە پێناو سەرخستنی خوێندن پەککەوتنی ڕەوتی خوێندن بە هۆی فایرۆسی کۆڤید-١٩ لە سەرانسەری جیهان پەستانێکی نوێی لەسەر تەکنەلۆجیا دروست کرد، بە جۆرێک کە ڕێگەی نوێ و ئاسانکاریی تەکنیکی بۆ بەستنەوەی فێرخواز و هۆڵەکانی خوێندن هێنایە ئاراوە. لە هەندێک وڵاتدا ئەمە خاوتر دەبینرێت، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە پاراستنی ژیان، تەزووی کارەبا و ئاویان بە زیاتر بخوێنەوە…

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٣ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

? بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٣ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین ? گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستوانان، نووسەران و خوێندکارانی کوردستان دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان لە کاتی دیاریکراودا و بەپێی چوارچێوەی دیاریکراو بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارەی ١٣ی گۆڤاردا بنێرن. ژمارەی ١٣یەمی گۆڤاری هۆژین لە کۆتایی زستانی داھاتوودا چاپ و بڵاو دەبێتەوە. ‼️جێی زیاتر بخوێنەوە…

ئۆتۆمبێلێک کە دەفڕێت!

ئۆتۆمبێلێک کە دەفڕێت! کۆمپانیای ئایرۆمۆبیل ڕایگەیاند تا ساڵی ٢٠٢٣ نموونەی کۆتایی ئۆتۆمبێلی خۆی دەداتە بازاڕەوە کە هاوکات توانای فڕینی بۆ بەکارهێنانی گشتی هەیە. لە گەراجی ماڵەوە بۆ ناو ئاسمان و لێخوڕین بەرەو جێی مەبەست، ئۆتۆمبێلی دەستکردی کۆمپانیای هەڵکەوتوو له سلۆڤاکیا دوای ٣٥٠ هەزار کاتژمێر کاری دیزاین و لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە و دوای چەندین کارەسات و زیاتر بخوێنەوە…

یەکەم ڕۆبۆتی چوارپێی تایبەت به ڕێپێوانی مەریخ

یەکەم ڕۆبۆتی چوارپێی تایبەت به ڕێپێوانی مەریخ گەرچی ڕۆبۆتی چەرخدار هاوسەنگتر و خۆڕاگرترە، بەڵام ئەم ڕۆبۆتە چوارقاچە، دەتوانێت به هەندێک شوێندا بڕوات که ڕۆبۆتی چەرخدار پێی ناکرێت. ئەو ڕۆبۆتانەی تا ئێستا بۆ ڕێپێوانی مەریخ دروست کراون لە یەک تایبەتمەندیدا هاوبەشن، ئەویش ئەوە کە هەموویان تەگەریان هەیە. زانایانی زانستگەی ETH Zürichی سویسرا به هاوکاریی زانایانی ڕێکخراوەی زیاتر بخوێنەوە…

“ژیانی دووانە” چیمان پێ دەڵێت؟

دووانە هەمیشە بۆ ئێمە جێگەی سەرسووڕمان بووە. بەتایبەتی لەو چەند ساڵەی دواییدا بەشێکی زۆر لە مشتومڕەکان لەسەر ئەوە بووە کە بزانرێت ئاخۆ جینەکان زۆرتر کار دەکەنە سەر دووانە یان ژینگە. نانسی سیگاڵ  لە ساڵی ١٩٩١دا ناوەندی “توێژینەوە لەسەر دووانە”ی  لە شاری کالیفۆرنیادا دامەزراند. ئەو دامەزراوەیە لە دووانە دەتوێژێتەوە و تا ئێستا زۆرتر لە ٢٠٠ وتاری زیاتر بخوێنەوە…

مێرسێدس لە ٢٠٢٥ەوە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت

مێرسێدس لە ٢٠٢٥ەوە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت گەرچی لە ئێستادا تێسلا وەک ڕێبەری بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێناسە دەکرێت، بەڵام بەمزووانە چەند ڕکابەری بەهێز لە ئاستی خۆیدا دەبینێت. مێرسێدس دەیهەوێت تا ٤ ساڵی دیکە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم بهێنێت. ئەم گەڵاڵەیە به وەبەرهێنانی ٤٧ ملیار دۆڵارەوە، تێچووی پێویست بۆ گەشەپێدانی لێکۆڵینەوەکان و هەروەها دامەزراندنی ٨ زیاتر بخوێنەوە…

ئاگرکەوتنەوە سەختەکەی ساڵی ۲۰۱٥ی ئامازۆن هۆی لەناوچوونی یەک لەسەر چواری گژوگیا

ئاگرکەوتنەوە سەختەکەی ساڵی ۲۰۱٥ی ئامازۆن هۆی لەناوچوونی یەک لەسەر چواری گژوگیا ئاگرکەوتنەوە کاولکەرەکەی ساڵی ۲۰۱٥ کە ئامازۆنی ناوەندی سووتاند، بوو بە هۆی ئەوەی کە ۲۷ لەسەدی دارستانەکان لە درێژەی سێ ساڵی داهاتوودا لەناو بچێت. ئاگرکەوتنەوەکە بە هۆی وشکەساڵیی خەستی دوای ئێڵ نینۆی ۲۰۱٥ دەستی پێ کرد و بوو بە هۆی سووتانی ۹۲٤٦ کیلۆمەتری دووجا له زیاتر بخوێنەوە…