بە پشکنینی دوو جۆری هەشتپێ، هەشتپێی ئاسایی و هەشتپێی کالیفۆرنیایی، بۆیان دەرکەوت کە ئەو جینانەی لە مێشکی هەشتپێدا «بازیان داوە» لەناو مێشکی مرۆڤیشدا هەر ئەو جینانە بە هەمان شێوە بازیان داوە.
بە بەکارهێنانی پارچە ئامێرێکی زیادی لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانیت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کارەبا لە باتریی ئۆتۆمبێلەکەوە بە خانووەکەت بدەیت و لە کاتی کارەبا بڕاندا، ماڵەکەت لە تاریکی و کوژانەوەی ئامێرەکانی ڕزگار بکەیت.
فۆرد ئاشکرای دەکات کە پیکاپی کارەبایی ئێف-١٥٠ لایتنینگ توانای ئەوەی هەیە بە هەڵگرتنی ١٠٠٠ پاوند یان ٤٥٤ کیلۆگرام بار، مەودای ٤٨٣ کیلۆمەتر بە یەکجار بارگاویکردن بپێوێت.
ساڵی ٢٠١٩، گووگڵ کلاود تا ٣١.٤ ترلیۆن ژمارە لە ژمارەی پای -ژمارەیەکی لێڵ کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە-ی حیساب کرد کە ئەو کات لە دونیادا ڕیکۆرد بوو. بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠٢١دا زانایانی زانکۆی زانستە کارپێکراوەکانی گریسۆنز (هەڵکەوتوو کە سویس) ئەم ڕێژەیان کردە دوو هێندە و کۆی گشتیی ژمارەکەیان بۆ ٦٢.٨ ترلیۆن ژمارە بەرز کردەوە. زیاتر بخوێنەوە…
خێرایی با لە دەریای باکووردا یەکجار زۆرە و هەر ئەوەش دەتوانرێت سوودێکی یەکجار زۆری لێ وە دەست کەوێت. ساڵی ڕابردوو، هێزگەی بای ٥٠ مێگاواتی لە سکۆتلەندا کە توانای کارەبادانی ٥٥ هەزار ماڵی هەیە، دەستی بە کار کرد.
تۆیۆتا نایهەوێت واز لە بزوێنەری سووتانی ژوورەکی بهێنێت و ستراتیژیی دیکەی گرتووەتە بەر. ئەم کۆمپانیایە هەرچەند لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبرید (بەنزینی-کارەبایی) پێشەنگە،
ئەم پێنج هەسارەیە بریتین لە: زاوە، ڤینۆس، مەریخ، موشتەری و زوحەل. ئەگەر بەیانییەک لە بیرت چوو یان هەور نەیهێشت بیانبینیت، هەمیشە بەیانیی ڕۆژی دواتر هەیە بۆ بینینی.
ئیڤانا پولیتز دەڵێت: «بینای کۆگاکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە دەبێت بڕێکی زۆر کاڵای تێدا هەڵگیرابێت، ڕەنگە لە هەموو ناوچەکەوە هێنرابێت». دکتۆر حەسەن ئەحمەد لە کۆتاییدا دەڵێت: «ئەنجامی هەڵکۆڵینەکان دەری دەخەن کە ئەو شوێنەوارە ناوەندێکی گرنگ بووە لە ئیمپراتۆریی میتانی».
دراڤید دەڵێت: «بە پێچەوانەی دووکەڵ کە تۆ دەتوانیت پیسبوونی هەوا ببینیت و هەستی پێ بکەیت، بەشێکی زۆری پیسبوونی ئاو بێدەنگە. ئەم پیسبوونە چەند جۆری هەیە، بۆیە دەمانەوێت تەکنۆلۆژیایەکی گەورە دروست بکەین کە بتوانێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات.»
گرنگیەتی و ڕۆڵی زانستە بنەڕەتییەکان لە پێشکەوتن و پەرەپێدانی مرۆڤ حاشاهەڵنەگرە. زانستگەلێک وەک فیزیک، کیمیا، بیرکاری و بوونەوەرناسی، گشت کات بۆ کۆمەڵگه و تاکەکانی سەرنجڕاکێش بووە و پێشکەوتە زانستییەکان لەو تەوەر و بابەتانەدا لە لایەن کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵک – لە ئاستی خوێندەواری و زانیاریی جۆراوجۆر – بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. سەرنجڕاکێشیی زانستە بنەڕەتییەکان بۆ خەڵکی زیاتر بخوێنەوە…