Close

کۆڤیدی-١٩ و دڵ: چی فێر بووین؟

kuلە سەرەتای جیهانگیریی ڤایرۆسی کۆرۆناوە درمەدەردناسەکان چاودێرییەکی بەرچاویان کرد. ئەگەری تووشبوون بە جۆری سەختی کۆڤیدی-١٩ لەو کەسانەدا کە نەخۆشیی دڵ و دەماریان هەیە، لەچاو خەڵکی ئاسایی پتر لە دوو هێندەیە. لە شەش مانگی ڕابردوودا ڕێژەی مردن بە کۆڤیدی-۱۹ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار وەک هۆکاری سەرەکیی خراپیی دەرەنجامەکان ماونەتەوە. ئێمە لەو زیاتر بخوێنەوە…

پێکوتەی کۆڤید ١٩ بۆ منداڵان

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆڤید ١٩ لەسەر منداڵان، کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند کە پێکوتەکە ١٠٠ لەسەد کاریگەر بووە و منداڵەکان بەباشی بەرگەیان گرتووە. تاقیکردنەوەکە لەسەر ٢٢٦٠ منداڵی ١٢ بۆ ١٥ ساڵان لە ئەمریکا کراوە کە نیوەیان پێکوتەی ڕاستەقینەیان لێ دراوە، نیوەکەی تر پلاسیبۆیان دراوەتێ. لە گرووپی وەرگری پلاسیبۆدا هەژدە کەس تووشی کۆڤید ١٩ بوون، لە زیاتر بخوێنەوە…

ددانی ڕزیوی منداڵان پڕ بکەینەوە یان نا؟

بەپێی ئاگاداربوونەوەی خەڵک لەسەر گرنگبوونی تەندروستیی ددانی منداڵەکان، بە پێچەوانەی جاران کە زۆربەی ددانە ڕزیوەکانی منداڵان دەکێشران، وردە وردە پڕکردنەوەی ددانی منداڵانیش باو بووە. بەڵام تا دوو ساڵ لەمەوبەر وەڵامی ئەم پرسیارە ڕوون نەبوو کە ئایا باشترین کار ئەوەیە ددانە ڕزیوەکان پڕ بکرێنەوە یان کاری باشتریش هەیە. زانینی ئەمە بەم هۆکارانە گرنگە: پڕکردنەوەی ددانی منداڵان زیاتر بخوێنەوە…

لایەنەکانی تەندروستیی دەروونی لە هەمبەر کۆرۆنادا

ڤایرۆسی دنیاگرەوەی کۆرۆنا قەیرانێکی بێوێنەی خولقاندووە و خەڵکی لە بواری دەروونییەوە تووشی زەحمەت کردووە. کاتێک مرۆڤ تووشی قەیران دەبێت یان شایەتحاڵی ڕووداوگەلێک وەکوو کارەساتی سروشتی یان کیمیایی، پێکدادانی بەزەبری سەیارە، هێرشە تیرۆریستییەکان یان شەڕ دەبێت، کار دەکاتە سەر بواری دەروونیی ئەو کەسانە و تێکیان دەدات. دەرئەنجامی ئەو ڕووداوانە، زۆرینەی خەڵک تووشی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و نیشانەکانی زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بە باڵابەرزیی خۆتان دەنازن؟

ئەگەر بزانن هەرچی باڵا بەرزتر بێت، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەش زیاترە، چی؟ بەڵام بۆچی؟ چونکە ژمارەی خانەکانی لەشی مرۆڤە باڵابەرزەکان زیاترە. توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە باڵابەرزەکان لەچاو باڵاکورتەکان، زۆرتر مەترسیی شێرپەنجەیان لەسەرە، چونکە گەورەترن و ژمارەی خانەکانی لەشیان زۆرترە و ئەگەری بازدانی جینەتیکیی مەترسیدار لەواندا زیاترە. ئەم توێژینەوانە دەریانخست بۆ هەر ١٠ سەنتیمەتر باڵا، مەترسیی زیاتر بخوێنەوە…

کوردەکان ددانیان دێشێت!

دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە زۆربەی وڵاتانی دونیا، زۆرینەی دەوڵەتەکان بڕیاریان دا کە ئەو شوێنانەی مەترسیی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکەیان لەسەرە و ڕەنگە لەم کاتەدا بۆ کۆمەڵگە زۆر پێویست نەبن، تا کاتێکی نادیار دابخرێن. یەکێک لەو شوێنانە کە زۆر مەترسییان لەسەر بوو، دەرمانگە ددانپزیشکییەکان بوون؛ لەبەر ئەوەی کە ڕێک لەسەر زاری نەخۆشەکان کار دەکەن کە زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ئۆرتۆدۆنسی دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی ددانەکان و خۆشترکردنی ژیان؟ نا.

ئۆرتۆدۆنتیکس لە دوو وشەی ئینگلیزی ortho بە واتای ڕێککردن و وشەی یۆنانی dontics بە واتای ددان پێک هاتووە کە لە ددانپزشکیدا بە زانست و پسپۆڕیی ڕێککردنی ددانەکان ناو دەبرێت. هەروەک هەموو کارێکی دیکەی پزیشکی، هەندێک دەرهاویشتەی خراپی (adverse effect) هەیە، وەک: ئێشی زۆر، هەڵمژینی (resorption) ڕیشەی ددانەکان، هەوکردنی (inflammation) پووک، ڕزینی ددانەکان و شێواندنی جومگەی زیاتر بخوێنەوە…

کۆرۆنا: پەیوەندیی ڕێژەی مردن و یاسابەزێنی (شلگرتنی کولتووری)

بەپێی توێژینەوەیەکی نێونەتەوەیی، دەرکەوتووە لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەیەکی یاسابەزێنتریان هەیە، لەچاو وڵاتانێک کە کولتوورێکی توندوتۆڵیان ھەیە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تێیاندا ٥ جار و ڕێژەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ۸ جار زۆرترە. بۆ نموونە وڵاتی ژاپۆن (یابان) و مەکزیک ژمارەی دانیشتوانیان وەک یەک وایە، بەڵام لە مەکزیک ڕێژەی مردن ٣٠ هێندەی ژاپۆنە. کۆمەڵگەیەک کە توندگرتنی کولتووریی زیاتر بخوێنەوە…

٦ی فێوریە، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی ژنانە

خەتەنەکردن بریتییە لە بڕینی بەشێک یان هەمووی ″بەشی دەرەکیی ئەندامی زاوزێی مێیینە″ کە هیچ قازانجێکی بۆ تەندروستیی کچان و ژنان نییە. خەتەنەکردن دەتوانێت ببێتە هۆی: ۱.  خوێنبەربوون. ۲. کێشەی میزکردن و دواتر هەڵاوسانی میزەڵدان. ۳. کێشە و گرفت لە منداڵبوون و مەترسیی مردنی ئەو منداڵانەی کە لەدایک دەبن. لە ئێستادا لە ۳۰ وڵاتی پارزەویی ئەفریقا، زیاتر بخوێنەوە…

باکووری کوردستان لەژێر هەڵاواردنێکی مەترسیداردایە

  بەپێی هەواڵەکان تا ئێستا زیاتر لە ۱۲۸ ملیۆن کەس لە ۷۳ وڵاتدا پێکوتەی کۆرۆنایان بەکار هێناوە. بەپێی توێژینەوەکان ڕێژەی ڤاکسیناسیۆن لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٤ ملیۆن دەوز لە ڕۆژدایە. تا ئێستا ئەمریکا، چین و ئیسراییل لە پلەی یەکەم تا سێهەمی ئەو وڵاتانەدان کە زیاترین ڕێژەی بەکارهێنانی پێکوتەیان هەبووە. لە ئەمریکادا بەم خێراییەی ئێستاوە زیاتر بخوێنەوە…