Close

چۆن دەتوانین زیانەکانی ئینستاگرام کەم بکەینەوە؟

پڕۆفیسۆری دەروونی، ئادام ئاڵتێر، لە زانکۆی نیۆیۆرکەوە دەڵێت: “ئینستاگرام بە پێچەوانەی گۆڤارەکان و یارییە ڤیدیۆییەکان شوێنێکی ڕاوەستان دیاری ناکات؛ واتە بەردەوام ناوەرۆکی بەڕۆژ دەکاتەوە و بۆ لای خۆی ڕاماندەکێشێت کە دەتوانێت زیانمان پێ بگەیەنێت. بە واتایەکی تر ناوەرۆکی ئینستاگرام هیچ کات کۆتایی پێ نایەت”.

ئایا خواردنەوەی ئەلکول دەبێته هۆی بەرزبوونەوەی کارامەیی مێشک؟

ڕێژەی خەستیی ئەلکول لەناو خوێندا بۆ هەموو کەس یەکسان نییه. ڕەگەز، کێش، خێرایی خواردنەوە، چەشنی ئەلکول و ڕەوشی تەندروستیی جەرگ دەبن بە هۆکاری جیاوازیی ئەو ڕێژەیە؛ بەڵام پیاوێکی ٧٠ کیلۆیی به خواردنەوەی ٥٠٠ میل ئاوجۆ یان ٢٥٠ میل شەراب دەگاته ئاستی ٠.٠٥%ی ئەلکول.

بینینی نەوەکان مێشکی دایەگەورەکان چالاک دەکاتەوە

توێژەران لەسەر ئەم بابەتە لێکۆڵینەوەیان کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ٥٠ دایەگەورەی تەندروستیان هەڵبژاردووە کە  پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە. دایەگەورەکان بەپێی ئەو ئەزموونەی کە بەدەستیان هێنابوو، پرسیارنامەیەکیان پڕ دەکردەوە کە باسی ئەمەی دەکرد: چەندە کات بۆ نەوەکانیان تەرخان دەکەن؟ ئەو چالاکیانەی کە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن و ئەو هەست و سۆز و خۆشەویستییەی کە بۆ یەکتریان هەیە.

چارەسەرێک بۆ هەستیاریی منداڵان بەرانبەر بە شیری مانگا دۆزرایەوە

بڕی ٣%ی منداڵانی قۆناخی پێش قوتابخانە، بەرانبەر بە پرۆتینەکانی ناو شیری مانگا، هەستیارییان (ئالێرژی) هەیە و ئەمە بەربڵاوترین جۆری هەستیاریی خۆراک لە منداڵانی بچووکدایە.

ئەویندارەکان دڵیان هاواهەنگ لەگەڵ یەکتر لێدەدات

لێکۆڵەران به سەرپەرشتیی ئێلیسکا پرۆچازکۆڤا ، دەروونناس لە زانستگەی لیدن، لە بابەتەکەی خۆیاندا نووسیویانه: “ئەگەر هەستێکی ڕاستەقینەی دەروونی هەبێت، ئەوە نیشانەکانی لە جەستەی مرۆڤدا خۆی دەنوێنێت.”

ئایا دەبێت ئەوانەی کە پێکوتەیان (ڤاکسین) لێنەداوه لە ماڵەوە بمێننەوه؟

لەم دواییەدا ئۆتریش (نەمسا) دیسان ڕایگەیاند به هۆی هەڵدانەوەی دووبارەی کۆرۆنا، کەرەنتینەیەکی گشتی ڕادەگەیێنێت. بەڵام ئەم جارە ئەم قەدەغەی هاتوچۆیه تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە که پێکوتەیان لێنەداوە.

ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره

پارێزی تەندروست، وەرزش و جووڵانەوە، ڕاگرتنی کێشی گونجاو و خۆبواردن لە تووتن، بەرگری له تووشبوون به شەکرەی جۆری ٢ دەکەن یان دوای دەخەنەوە.
شەکره به پارێز، وەرزشی چڕ و دەرمانی پوخت چارەسەر دەکرێت و چەرمەسەرییەکانی کەم دەکرێتەوە یان وەدوا دەخرێت.

دەرمانێکی دژەڤایرۆسی هیوابەخش بۆ کۆرۆنا

نزیک نیوەی ئەم کەسانە حەبەکەیان پێ درابوو و نیوەکەی تر پلاسیبۆ (دەرمانێکی لە قەستی). دوای مانگێک لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە، دوای هەڵسەنگاندنی ئەو دوو دەستەیە، دەرکەوت ئەو کەسانەی کە دەرمانی دژەڤایرۆسەکەیان وەرگرتووە ٨٩٪ ئەگەری مردن و خەواندنیان کەم بووەتەوە.