Close

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ٢٠٢١

دوای دانیشتنی ئەمڕۆی کۆڕی نۆبڵ لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە وڵاتی سوید، بڕیار درا خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی/زیندەوەرناسیی ئەمساڵ به هاوبەشی بدرێت بە دەیڤید ژولیوس و ئاردم پاتاپۆتیان بە بۆنەی “دۆزینەوەی هەستەوەری پلەی گەرمی و هەستی دەستلێدان”.

یەکەم گورچیلەی دەستکرد

بە وتەی kidney.org نەخۆشییەکانی گورچیله، زۆرتر لە شێرپەنجەی مەمک یا شێرپەنجەی پرۆستات دەبنە هۆی مەرگ. بەراورد کراوە کە ٣٧ ملیۆن ئەمریکی یان ١٥%ی گەورەساڵانی ئەمریکا تووشی نەخۆشییەکانی گورچیله ببن؛ زۆرتر لە ١ کەس لە هەر ٧ گەورەساڵ.

?چەندە دەخایەنێت کە عاشق ببیت؟

ئەوان پێی دەڵێن کیمیا، بەڵام زانست بەس نییە بۆ وەڵامدانەوەی چۆنیەتی عاشقبوون. ئەمە بەپێی هەر کەس جیاوازە و دەگەڕێتەوە بۆ زۆر فاکتەر، لەوەیەوە بگرە کە چەندە ڕۆخساری کەسێکت پێ سەرنجڕاکێش بێت تا ئەوەی کە چەندە لەگەڵیدا هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.

نیشانەکانی جۆری دێڵتای کۆڤید چین؟

دوو ساڵ لەمەوبەر، پژمین و کۆکین شتێکی ئاسایی بوو. بەڵام ئێستا هەر کەس دەپژمێت یا دەکۆکێت، نیگەران دەبێت نەوەکوو تووشی کۆرۆنا بووبێت. هەر لە سەرەتای دەستپێکی کۆرۆناوە، لەگەڵ نیشانەکانی ئاشنا بووین: هەست نەکردن بە تام و بۆن، تا (یاو)، کۆکین، هەناسە تەنگی و ماندوویی.

مووە سپییەکان (خۆڵەمێشییەکان) دەتوانن ڕەش ببنەوە!

بەڵگەیەکی تر کە دەسەلمێنێت پیری ڕەوتێکی هێڵی و نەگۆڕ نییە و دەکرێت بوەستێت یان پێچەوانە ببێتەوە! توێژەران دەڵێن ئێستا دەتوانن ئەوەی لە کاتی سپی بوونی موودا ڕوو دەدات ئەندازە بگرن و بەڵگە سەرەتاییەکان وا نیشان دەدات کە ئەم ڕەوتە هەندێک کات پێچەوانە دەبێتەوە.

تاوەکوو ئێستا بیرت لەوە کردووەتەوە کە هەندێک کەس هەرچیش بخۆن بە هیچ شێوەیەک قەڵەو نابن؟ هەندێک کەسیش هیچ نەخۆن بۆ هەر قەڵەو دەبن؟

  بۆماوەزانان بەگشتی لەو بازدانە جینەتیکییانە دەگەڕێن کە دەبنە هۆکاری نەخۆشی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دەکرێت مرۆڤەکان هەڵگری هەندێ جۆری بڕێک جیاوازی جینیش بن کە پاڵپشتیی تەندروستیی مرۆڤ دەکەن. دۆزینەوەی ئەو جۆرە جیاوازانەی جینەکان کە دەتوانن بەرانبەر بە نەخۆشییەکان بەرگریمان لێ بکەن کارێکی زۆر دژوارە چونکە زۆربەی ئەو لێکۆڵینەوانە کە لەسەر دەستنیشانکردنی پەیتایی زنجیرەی دی. ئێن. زیاتر بخوێنەوە…

گرینگیی بەکارهێنانی دژەخۆر

  زۆربەی ئێمە له گرینگی و پێویستیی بەکارهێنانی دژەخۆر لە ڕۆژەکانی ساڵ به تایبەت ڕۆژە گەرمەکانی هاویندا ئاگادارین. مێژووی بەکارهێنانی دژەخۆر دەگەڕێتەوە بۆ میسری کەونارا، کاتێک لە تێکەڵەی ڕۆنی سۆسی برنج و گوڵی یاسەمین بۆ داپۆشینی پێست کەڵکیان وەردەگرت. یەکەم دژەخۆری کیمیایی ساڵی ١٩٣٦ دروست کرا. لێرەدا ئاماژە دەکەین بە ٥ هۆکاری سەرەکیی پێویستیی بەکارهێنانی زیاتر بخوێنەوە…

سابوونی سروشتی و سابوونی کیمیایی

هەزاران ساڵە کە مرۆڤ به تێکڵاوکردنی بەرد یان خۆڵی قەلیاو (سۆدیۆم کاربۆنات یان پۆتاسیۆم کاربۆنات) لەگەڵ چەوری و پیوی ئاژەڵ، سابوون دروست دەکات و بەکاری دەهێنێت. ئەگەرچی لە هەندێک شوێن وەک ئیسپانیا لەجیاتی چەوریی ئاژەڵ له ڕۆنی زەیتوونیش کەڵک وەرگیراوە. بەڵام ئەمڕۆکه به تێکڵاوکردنی سۆدیۆم هایدرۆکساید لەگەڵ هەر چەشنە چەورییەکی ئاژەڵ یا ڕۆنی گیایی، سابوون زیاتر بخوێنەوە…

سوودەکانی خوێنبەخشین

له وڵاتی ئەمریکا، لە هەر دوو چرکەدا، یەک پاکەت خوێن بۆ نەخۆش و بریندارەکان پێویسته. نەخۆشەکانی تووشبووی شێرپەنجه له ماوەی دەرمانی نەخۆشییەکەیاندا پێویستییان به وەرگرتنی خوێن هەیە. جاری وایه بڕیندارێکی ڕووداوی هاتوچۆ له کاتی نەشتەرگەری، پێویستی به ١٠٠ پاکەت خوێن دەبێت. ڕەنگە ئێوە ئەزموونی خوێنبەخشینتان هەبێت بەڵام بەتەواوی ئاگاداری سوودەکانی ئەم کارە بۆ جەستەی خۆتان زیاتر بخوێنەوە…