Close

قوڕقوشم بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی بیرتیژیی نیوەی دانیشتووانی ئەمریکا

قوڕقوشم بکوژێکی بێدەنگە، کاتێک چووە ناو لەشت، وردە وردە ڕێگەی خۆی دەدۆزێتەوە و دوای چەند ساڵی دیکە کاری خۆی دەکات! منداڵان بەتایبەت ژێر ٦ ساڵان، لە بەرامبەر قوڕقوشم یەکجار زۆرتر لە مەترسیدان.

تیۆریی دەسەداو: چی بکەین کە گفتوگۆیەکی تەندروستمان هەبێت؟

چی بکەین کاتێک کە ئەم باسانە لە گفتوگۆیەک لەگەڵ خزم و کەسوکارماندا ڕوو دەدات؟ کاتێک کە باسی تیۆریی دەسەداو دێتە پێش، چۆن لەگەڵ خەڵکدا قسە بکەین کە هەم جەختمان لەسەر بەڵگە و ڕاستی بمێنێت و هەمیش دڵنیا ببین کە باسەکە تەندروست بەڕێوە دەچێت و کەس لەو باسەدا ئازار نابینێت؟

پەیوەندی لەگەڵ فێرخوازان، مامۆستاکان باشتر دەکات.

“کریستین بێرگێن” مامۆستای توێژینەوە لە کۆلێژی فێرکاری و پەرەپێدانی مرۆیی لە زانکۆی میسۆری، توێژینەوەیەکی ئەنجام داوە و دەڵێت: پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوان مامۆستا و فێرخواز هەڵسوکەوتی فێرخوازەکان دەگۆڕێت و ئێمە لەم لێکۆڵینەوەیەدا بۆمان دەرکەوت کە بنیاتنانی ئەم هەڵسوکەوتە ئەرێنییە لە ڕاستیدا دەبێتە هۆکاری فێرکردنێکی باشتریش. ئەمە هەڵسوکەوتی مامۆستاش دەگۆڕێت.

دانەوێڵە کەمکەڵکەکان هیوایەک بۆ ئاسایشی خۆراک و خواردەمەنیی داهاتوو!

پێداچوونەوەیەک لە گۆڤاری فیتۆلۆجێستیکی نوێ، ئەو دانەوێڵانەی کە کەمتر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت تاقی دەکاتەوە و جینی تایبەتی ئەو دانەوێڵانەی بە شێوەی خۆجێیی و لە ناوچەگەلێکی کەمدا بەرهەم دێن، بۆ هاوئاهەنگیی زیاتر و بەهرەی زیاتر تاوتوێ دەکات.

زانایان مشکێکی بەساڵاچوویان بەرەو سەردەمی لاوەتی گەڕاندەوە!

“خوان کارلۆس بێلمۆنتە”، سەرپەرشتی تیم و یەکێک لە نووسەرانی بابەتەکە: ئێمە توانیمان خێرایی ڕەوتی پیربوونی ئاژەڵێکی ئاسایی کەم بکەینەوە و ئەم کارەش لەسەر مشکەکان بە شێوازێکی کارامە و بێ مەترسی ئەنجام دراوە.

نیشانەکانی دڵەڕاوکێ – بەشی ۱

هەموومان بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر تووشی دڵەڕاوکێ دەبین. زۆر جار دڵەڕاوکێ لە بەرامبەر دۆخێکی ڕاستەقینەیی وەکوو تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا یا دۆخێکی خەیاڵی وەکوو ئەوەی ئەگەر هەموو پارەکەمان لە دەست بدەین چ دەقەومێت؟ ڕوو دەدات.

لە کاتی مەرگدا، باشترین بیرەوەرییەکانی ژیانمان وەک شانۆیەک دێنەوە پێش چاومان.

مێشکی ئێمە هەموو کات چالاکە، تەنانەت کاتێک کە لەشمان خەریکە دەمرێت. زانایان بە تۆمارکردنی شەپۆلەکانی مێشک بۆیان دەرکەوتووە کە لە کاتی مردندا، مێشک هاوشێوەی کاتێک کە مرۆڤ خەون دەبینێت، لە جموجۆڵێکی زۆردایە. ئەمەش کەمێک سەیر دەنوێنێت! چونکە مرۆڤ لە چۆنیەتیی مردنی دوورترین ئەستێرەکان، لەچاو مردنی خۆی زانیاریی زۆرترە! پیاوێکی ٨٧ ساڵە دوای بەربوونەوە، لە بەشی زیاتر بخوێنەوە…