Close

ڕەنگەکان بۆ خۆبواردن لە پێوەدانی مێشوولەکان

هەندێک لە بیرمەندانی زانکۆی واشینگتن بەوە گەیشتوون کە مێشوولەکان پاش ئەوەی گازی هەناسەی ئێمەیان بۆ دەردەکەوێت، بەرەو ڕەنگگەلێکی دیاریکراو وەکوو، سوور، پرتەقاڵی، ڕەش و پیرۆزەیی دەچن. ئەم بوونەوەرە وردانە بەگشتی ڕەنگگەلێک وەکوو سەوز، مۆر، شین و سپی پشت چاو دەخەن.

بیل گەیتس: دوای ئۆمیکرۆن، کۆرۆنا هەر ئەوەندەی ئەنفلۆنزا مەترسیدار دەبێت

ئەو هیوادارە ئەم نەخۆشییە گشتگیرە لە ساڵی ٢٠٢٢ دوایی بێت و لەناو بچێت. بیل گەیتس لە وتووێژ لەگەڵ پڕۆفیسۆر دێڤی سریدار کە کارناسی ناوداری تەندروستیی گشتیی جیهانییە، دەدوێت و دەڵێت: ئەگەر ڕێکارەکان بەباشی بەکار بێنین ئەم نەخۆشییە لە ٢٠٢٢دا تەواو دەبێت. یەکەمین هەنگاو بۆ لە ناوچوونی ئەم نەخۆشییە پێکوتەلێدانە؛ کە هەم ڕێژەی نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە زیاتر بخوێنەوە…

ئایا دەتوانین بەفر بخۆین؟ زانستوانان دەڵێن بەڵێ بەڵام بەم ئامۆژگاریانەوە

کاتێک کە دەبارێت، بەفر، وەکوو تۆڕێکی ماسیگرتن، ئاسمان خاوێن دەکاتەوە. باوترینیان کاربۆنی ڕەش، یان ڕەشیی دووکەڵە کە لە سووتانی دار و هێزگەکانەوە دێت. هەر بۆیە پێشنیار دەکرێت کە چەند کاتژمێر دوای بەفربارینەکە ڕاوەستین و دواتر بەفرەکە هەڵگرینەوە.

چۆن دەتوانین زیانەکانی ئینستاگرام کەم بکەینەوە؟

پڕۆفیسۆری دەروونی، ئادام ئاڵتێر، لە زانکۆی نیۆیۆرکەوە دەڵێت: “ئینستاگرام بە پێچەوانەی گۆڤارەکان و یارییە ڤیدیۆییەکان شوێنێکی ڕاوەستان دیاری ناکات؛ واتە بەردەوام ناوەرۆکی بەڕۆژ دەکاتەوە و بۆ لای خۆی ڕاماندەکێشێت کە دەتوانێت زیانمان پێ بگەیەنێت. بە واتایەکی تر ناوەرۆکی ئینستاگرام هیچ کات کۆتایی پێ نایەت”.

ئایا خواردنەوەی ئەلکول دەبێته هۆی بەرزبوونەوەی کارامەیی مێشک؟

ڕێژەی خەستیی ئەلکول لەناو خوێندا بۆ هەموو کەس یەکسان نییه. ڕەگەز، کێش، خێرایی خواردنەوە، چەشنی ئەلکول و ڕەوشی تەندروستیی جەرگ دەبن بە هۆکاری جیاوازیی ئەو ڕێژەیە؛ بەڵام پیاوێکی ٧٠ کیلۆیی به خواردنەوەی ٥٠٠ میل ئاوجۆ یان ٢٥٠ میل شەراب دەگاته ئاستی ٠.٠٥%ی ئەلکول.

بینینی نەوەکان مێشکی دایەگەورەکان چالاک دەکاتەوە

توێژەران لەسەر ئەم بابەتە لێکۆڵینەوەیان کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ٥٠ دایەگەورەی تەندروستیان هەڵبژاردووە کە  پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە. دایەگەورەکان بەپێی ئەو ئەزموونەی کە بەدەستیان هێنابوو، پرسیارنامەیەکیان پڕ دەکردەوە کە باسی ئەمەی دەکرد: چەندە کات بۆ نەوەکانیان تەرخان دەکەن؟ ئەو چالاکیانەی کە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن و ئەو هەست و سۆز و خۆشەویستییەی کە بۆ یەکتریان هەیە.

چارەسەرێک بۆ هەستیاریی منداڵان بەرانبەر بە شیری مانگا دۆزرایەوە

بڕی ٣%ی منداڵانی قۆناخی پێش قوتابخانە، بەرانبەر بە پرۆتینەکانی ناو شیری مانگا، هەستیارییان (ئالێرژی) هەیە و ئەمە بەربڵاوترین جۆری هەستیاریی خۆراک لە منداڵانی بچووکدایە.

ئەویندارەکان دڵیان هاواهەنگ لەگەڵ یەکتر لێدەدات

لێکۆڵەران به سەرپەرشتیی ئێلیسکا پرۆچازکۆڤا ، دەروونناس لە زانستگەی لیدن، لە بابەتەکەی خۆیاندا نووسیویانه: “ئەگەر هەستێکی ڕاستەقینەی دەروونی هەبێت، ئەوە نیشانەکانی لە جەستەی مرۆڤدا خۆی دەنوێنێت.”