لەم دواییەدا ئۆتریش (نەمسا) دیسان ڕایگەیاند به هۆی هەڵدانەوەی دووبارەی کۆرۆنا، کەرەنتینەیەکی گشتی ڕادەگەیێنێت. بەڵام ئەم جارە ئەم قەدەغەی هاتوچۆیه تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە که پێکوتەیان لێنەداوە.
پارێزی تەندروست، وەرزش و جووڵانەوە، ڕاگرتنی کێشی گونجاو و خۆبواردن لە تووتن، بەرگری له تووشبوون به شەکرەی جۆری ٢ دەکەن یان دوای دەخەنەوە.
شەکره به پارێز، وەرزشی چڕ و دەرمانی پوخت چارەسەر دەکرێت و چەرمەسەرییەکانی کەم دەکرێتەوە یان وەدوا دەخرێت.
نزیک نیوەی ئەم کەسانە حەبەکەیان پێ درابوو و نیوەکەی تر پلاسیبۆ (دەرمانێکی لە قەستی). دوای مانگێک لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە، دوای هەڵسەنگاندنی ئەو دوو دەستەیە، دەرکەوت ئەو کەسانەی کە دەرمانی دژەڤایرۆسەکەیان وەرگرتووە ٨٩٪ ئەگەری مردن و خەواندنیان کەم بووەتەوە.
وەرزش بە چەندین شێواز کاریگەری هەیە لەسەر ئەندامەکانی جەستەی ئێمە. بۆ نموونە کاتێک ڕاهێنانی یاریی ئاسن (کێشهەڵگرتن) دەکەین،
دوای دانیشتنی ئەمڕۆی کۆڕی نۆبڵ لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە وڵاتی سوید، بڕیار درا خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی/زیندەوەرناسیی ئەمساڵ به هاوبەشی بدرێت بە دەیڤید ژولیوس و ئاردم پاتاپۆتیان بە بۆنەی “دۆزینەوەی هەستەوەری پلەی گەرمی و هەستی دەستلێدان”.
بە وتەی kidney.org نەخۆشییەکانی گورچیله، زۆرتر لە شێرپەنجەی مەمک یا شێرپەنجەی پرۆستات دەبنە هۆی مەرگ. بەراورد کراوە کە ٣٧ ملیۆن ئەمریکی یان ١٥%ی گەورەساڵانی ئەمریکا تووشی نەخۆشییەکانی گورچیله ببن؛ زۆرتر لە ١ کەس لە هەر ٧ گەورەساڵ.
ئەوان پێی دەڵێن کیمیا، بەڵام زانست بەس نییە بۆ وەڵامدانەوەی چۆنیەتی عاشقبوون. ئەمە بەپێی هەر کەس جیاوازە و دەگەڕێتەوە بۆ زۆر فاکتەر، لەوەیەوە بگرە کە چەندە ڕۆخساری کەسێکت پێ سەرنجڕاکێش بێت تا ئەوەی کە چەندە لەگەڵیدا هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.
دوو ساڵ لەمەوبەر، پژمین و کۆکین شتێکی ئاسایی بوو. بەڵام ئێستا هەر کەس دەپژمێت یا دەکۆکێت، نیگەران دەبێت نەوەکوو تووشی کۆرۆنا بووبێت. هەر لە سەرەتای دەستپێکی کۆرۆناوە، لەگەڵ نیشانەکانی ئاشنا بووین: هەست نەکردن بە تام و بۆن، تا (یاو)، کۆکین، هەناسە تەنگی و ماندوویی.
بەڵگەیەکی تر کە دەسەلمێنێت پیری ڕەوتێکی هێڵی و نەگۆڕ نییە و دەکرێت بوەستێت یان پێچەوانە ببێتەوە! توێژەران دەڵێن ئێستا دەتوانن ئەوەی لە کاتی سپی بوونی موودا ڕوو دەدات ئەندازە بگرن و بەڵگە سەرەتاییەکان وا نیشان دەدات کە ئەم ڕەوتە هەندێک کات پێچەوانە دەبێتەوە.
بۆماوەزانان بەگشتی لەو بازدانە جینەتیکییانە دەگەڕێن کە دەبنە هۆکاری نەخۆشی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دەکرێت مرۆڤەکان هەڵگری هەندێ جۆری بڕێک جیاوازی جینیش بن کە پاڵپشتیی تەندروستیی مرۆڤ دەکەن. دۆزینەوەی ئەو جۆرە جیاوازانەی جینەکان کە دەتوانن بەرانبەر بە نەخۆشییەکان بەرگریمان لێ بکەن کارێکی زۆر دژوارە چونکە زۆربەی ئەو لێکۆڵینەوانە کە لەسەر دەستنیشانکردنی پەیتایی زنجیرەی دی. ئێن. زیاتر بخوێنەوە…