Close

ئەندازیاریی ژینگە

ئەندازیاریی ژینگە لقێک لە ئەندازیارییە کە سەرنجی لەسەر پاراستنی خەڵکه لە پیسکەرەکانی ژینگەی دەوروبەری و هەروەها هەوڵ دەدات بۆ باشترکردنی کوالێتی ژینگە. ئەندازیاریی ژینگە سەرلەنوێ بەکارهێنانەوەی کەرەستەکان، دوورخستنەوەی زبڵ، تەندروستیی گشتی و کۆنترۆڵی پیسبوونی ئاو و هەوا باشتر دەکات. گرینگی ئەندازیاریی ژینگە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی دەستپێکردنی شارستانییەت؛ لەو کاتەوە خەڵک لەگەڵ دابینکردنی ئاوی پاک، دوورخستنەوەی زیاتر بخوێنەوە…

کەڕوویەکی مشەخۆر بە نێوی ″تویتەر″

توێژەران کەڕوویەکی مشەخۆریان دۆزیوەتەوە کە لە ئەندامی زاوزێی هەزارپاکان مادەی خۆراکی هەڵدەمژێت. ئانا سۆفیا هاونووسەری توێژینەوەکە دەڵێت: هاوکارێکی خۆم کە خەڵکی ئەمریکای باکوورە وێنەی هەزارپایەکی لە تویتەر بڵاو کردەوە، هەر ئەو کاتە بوو کە وێنەکەم بینی و دوو خاڵی سپی لەسەر ″زیڤزیڤە″کە سەرنجی ڕاکێشام، لەبەر ئەوە ناوی ″Troglomyces twitteri″مان بۆ کەڕووەکە هەڵبژارد. ئەمە یەکەمین جارە زیاتر بخوێنەوە…

شەقامێکی ۲۰۰۰ ساڵە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دۆزرایەوە کە هی سەردەمی ڕۆمییەکانە

گەڕان بە دوای ئەم شوێنەوارە لە شارۆچکەی مێژوویی ″سوور″ کە بە ″دڵی ئامەد″ ناسراوە، بەردەوامە. شارۆچکەی سوور شوێنی چەندین شارستانییەت بەتایبەت میدەکان بووە. یەکیک لە شوێنەوارناسان دەڵێت: تاکوو ساڵی ۲۰۲۲ی زایینی گەشتیاران دەتوانن شەقامە ڕۆمییەکان ببینن. ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان AA

ئایا مرۆڤ ئێستاش هەر خەریکە پەرە دەسێنێت؟

مرۆڤەکان وەکوو چەشنێک، لە هەموو گۆشە و شوێنێکی زەویدا نیشتەجێ بوون. ئێمە بە گەشەدانی تەکنەلۆجیا و کەلتوور ئەم جیهانەمان پێک هێناوە کە تێیدا دەژین. بیرۆکەی هەڵبژاردنی سروشتی یان مانەوەی تەندروستترینەکان لە سەردەمی چاخی بەردیندا دەگونجا، واتە سەردەمێک کە مرۆڤ لەسەر پارچە گۆشتێک شەڕی دەکرد. بەڵام ئایا ئێستاش هەر وایە؟ ئێمە لە ۱۲ پسپۆڕ پرسیارمان کرد زیاتر بخوێنەوە…

شەبەقە درەوشەدارەکان لە شەوی نوقمبوونی پاپۆڕی تایتانیکدا دیتراون

پاپۆڕی تایتانیک، ڕۆژی ١٤ی ئەپریلی ساڵی ۱۹۱۲ی زایینی لە ئینگلیزەوە بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت و کاتژمێر ″٢٣:٤٠″ی شەو لە ئەقیانووسی ئەتڵانتیک بەر کێوێکی سەهۆڵین کەوت. زانایان لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژەیان بە گەردەلوولە جیۆموگناتیسییەکان کردووە کە دەکرێ لە سیستەمی پێوەندیی پاپۆڕی تایتانیکدا کێشە و گرفتیان ساز کردبێت و بەم هۆیەوە بەر بە فریاکەوتن و پاراستنی گیانی زیاتر بخوێنەوە…

ئەندازیارانی جینەتیک، خولقێنەرانی خانەیەکی دەستکرد

  زانایان خانەیەکی دەستکردیان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی دابەش دەبێت و گەشە دەکات. زانایان بە کەڵکوەرگرتن لە ئەندازیاریی جینەتیک زیندەوەرێکی دەستکردی تاکخانەییان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی، لاسایی ″سووڕی دابەشبوونی خانە″ دەکاتەوە. لە کاتێکدا کە یەکەمین هەوڵەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۰ی زایینی بەڵام دوایین دەسکەوتەکان لەم سەدەیەدا دەستەبەر بوونە. زانایان لە ساڵی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی توێژەرانی بواری پزیشکی لە مشکەکان کەڵک وەردەگرن؟

ھەر لە داڕشتنی دەوا و دەرمانی نوێی شێرپەنجەوە ھەتاکوو دەگاتە تەواوکەرە خۆراکییەکان، مشک و مشکەکوێرەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی شتە سەیروسەمەرەکانی بواری پزیشکیدا هەیە. لە ڕاستیدا، بەپێی دامەزراوەی توێژینەوە بایۆپزیشکییەکان (FBR)، ٪‏٩٥ی هەموو ئاژەڵە تاقیگەییەکان لە مشکەکان و مشکەکوێرەکان پێک دێن. زانایان و توێژەران بە چەندین هۆکار پشت بە بەکارهێنانی مشکەکان و مشکەکوێرەکان دەبەستن. یەکێک زیاتر بخوێنەوە…

گواستنەوەی کارەبا بەبێ تەل!

  کۆمپانیایەکی نیوزیلاندی دەیەوێت گواستنەوەی کارەبا لەناو هەواوە تاقی بکاتەوە. لە پشتی تاقیگە پێشووەکەی نیکۆلا تێسلا لە واردەنکڵایف لە لانگ ئایلەندی نیویۆرکدا، بنچینەگەلێک هەیە؛ ئەویش پاشماوەی بورجێکی ٥٧ مەترییە کە تێسلا وەکوو بەشێک لە تاقیکردنەوەیەک بۆ گواستنەوەی زانیاری و کارەبا بەبێ تەل بە مەودای دوورەوە، لە ساڵی ١٩٠١دا دەستی بە کردنەوەی کرد. هەروەک پێشبینیی کرد، زیاتر بخوێنەوە…

ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترینەکانی مێژوو

ماڵپەڕی ″livescience″ لە بابەتێکدا پێنج کەس لە ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترین کەسەکانی مێژووی بەم شێوەیە ڕیز کردووە: ١.ئوسامە بین لادەن (١٩٥٧-٢٠١١ی زایینی) ٢.سەدام حوسێن (١٩٣٧-٢٠٠٦ی زایینی) ٣.ئەدۆڵف هیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ی زایینی) ٤. پۆل پۆت (سەرۆکوەزیرانی کامبۆج، ١٩٧٦ی زایینی) کە کێڵگەی کوشتنی وەڕێ خستبوو و نزیکەی دوو ملیۆن کەسی کوشتووە. ٥.ئیمپراتۆر نێرۆ (پێنجەمین ئیمپراتۆری ڕۆما، ٣٧-٦٨ی پێش زایین) زیاتر بخوێنەوە…

بزنەکان دەنگ نادەن!

شێوازی بڕیاردانی گشتی لەنێو ئاژەڵەکاندا جیاوازە. بۆ نموونە سەگە کێوییە ئەفریقاییەکان پێش ئەوەی ڕەوەکەیان وەڕێ بکەوێت دەپژمن و تەنیا کاتێک کە هەموویان ڕای خۆیان دەرببڕن، وەڕێ دەکەون. تەنانەت وا دەردەکەوێت کە بووفالۆ ئەفریقاییەکان بە جووڵاندنی خۆیان دەنگ دەدەن؛ بەم شێوەیە کە هەر بوفالۆیەک بە جووڵەی خۆی ئەو ڕێگەیە نیشان دەدات کە دەیهەوێت لەوێوە بڕوات و دواتر مێگەلەکە مامناوەندی هەموو شوێنەکان هەڵدەبژێرێت. زیاتر بخوێنەوە…