Close

زانیاری

بزنەکان دەنگ نادەن!

شێوازی بڕیاردانی گشتی لەنێو ئاژەڵەکاندا جیاوازە. بۆ نموونە سەگە کێوییە ئەفریقاییەکان پێش ئەوەی ڕەوەکەیان وەڕێ بکەوێت دەپژمن و تەنیا کاتێک کە هەموویان ڕای خۆیان دەرببڕن، وەڕێ دەکەون. تەنانەت وا دەردەکەوێت کە بووفالۆ ئەفریقاییەکان بە جووڵاندنی خۆیان دەنگ دەدەن؛ بەم شێوەیە کە هەر بوفالۆیەک بە جووڵەی خۆی ئەو ڕێگەیە نیشان دەدات کە دەیهەوێت لەوێوە بڕوات و دواتر مێگەلەکە مامناوەندی هەموو شوێنەکان هەڵدەبژێرێت. زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بە باڵابەرزیی خۆتان دەنازن؟

ئەگەر بزانن هەرچی باڵا بەرزتر بێت، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەش زیاترە، چی؟ بەڵام بۆچی؟ چونکە ژمارەی خانەکانی لەشی مرۆڤە باڵابەرزەکان زیاترە. توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە باڵابەرزەکان لەچاو باڵاکورتەکان، زۆرتر مەترسیی شێرپەنجەیان لەسەرە، چونکە گەورەترن و ژمارەی خانەکانی لەشیان زۆرترە و ئەگەری بازدانی جینەتیکیی مەترسیدار لەواندا زیاترە. ئەم توێژینەوانە دەریانخست بۆ هەر ١٠ سەنتیمەتر باڵا، مەترسیی زیاتر بخوێنەوە…

کوردەکان ددانیان دێشێت!

دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە زۆربەی وڵاتانی دونیا، زۆرینەی دەوڵەتەکان بڕیاریان دا کە ئەو شوێنانەی مەترسیی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکەیان لەسەرە و ڕەنگە لەم کاتەدا بۆ کۆمەڵگە زۆر پێویست نەبن، تا کاتێکی نادیار دابخرێن. یەکێک لەو شوێنانە کە زۆر مەترسییان لەسەر بوو، دەرمانگە ددانپزیشکییەکان بوون؛ لەبەر ئەوەی کە ڕێک لەسەر زاری نەخۆشەکان کار دەکەن کە زیاتر بخوێنەوە…

خاڵ یان پلەی سیانە چییە؟

  ئاو دەتوانێ هاوکات هەم ببەستێت هەم بکوڵێت. لەڕاستیدا پێی دەڵێن ″خاڵی (پلەی) سیانە″. هەموو مادەکان خاڵی سیانەیان هەیە. خاڵی سیانە خاڵێکە کە تێیدا سێ دۆخی مادە (خۆگر، تراو، گاز) هاوکات لەگەڵ یەکتر لە هاوسەنگیی تێرمۆداینامیکیدان. لەم خاڵەدا هێڵی کوڵان، هەڵمان و سابلیمەیشن(گۆڕانی دۆخی ماددە لە خۆگرەوە بۆ گاز) لە گرافی ptدا بەر یەک دەکەون. زیاتر بخوێنەوە…

ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش لە سەمای دی.ئێن.ئەی (DNA)

 تیمێک بریتی لە زانایانی سێ زانکۆی شێفیڵد، یۆرک و لیدز بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە میکرۆسکۆپی هێزی ئەتۆمی و هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان، ڤیدیۆیەکیان لە مولکولە لێکئاڵاوەکانی دی.ئێن.ئەی بەرهەم هێناوە. ئەو وێنەگەلەی کە گیراون وردەکارییەکانی دوو زنجیرەی لوول و لێکئاڵاوی دی.ئێن.ئەی نیشان دەدەن بەڵام زیاتر لەوەش کاتێک زانایان کەڵکیان لە هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان وەرگرت، توانییان پێچهەڵپێچی و زیاتر بخوێنەوە…

بۆ خەوێکی خۆش، بەر لە خەوتن کتێب بخوێننەوە

هەمیشە وتراوە کە کتێب ژیانی مرۆڤ خۆشتر دەکات. جگە لە هەموو کاریگەرییە باشەکانی کتێب لەسەر زانیاری، ئێستا بەڵگەیەکی نوێش هەیە بۆ باش بوونی خوێندنەوەی کتێب: خوێندنەوەی کتێبی کاغەزی بەر لە خەوتن دەبێتە هۆی باشتربوونی خەو. بەپێی ھەوڵێکی ھەڕەمەکیی کۆنترۆڵکراو (یان RCT) بە ناوی هەوڵی خەڵک (The People’s Trial; thepeoplestrial.ie) کە لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە جێبەجێ کراوە، زیاتر بخوێنەوە…

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی

پاڵپشتیی فرەزمانی لە پێناو گشتگیریی خوێندن و کۆمەڵگەدا ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ئەو ڕاستییە بەرجەستە دەکات کە زمانەکان و فرەزمانی دەتوانن پرسی گشتگیری پێش بخەن. هەروەها جەختکردن لەسەر پرۆژەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ئەوەیە کە هیچ کەس بێبەش نەبێت و بەجێ نەمێنێت. ڕێکخراوەی یوونێسکۆ پێی وایە، پەروەردە لەسەر بنەمای زمانی یەکەم یان زمانی دایکی، دەبێت زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ئۆرتۆدۆنسی دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی ددانەکان و خۆشترکردنی ژیان؟ نا.

ئۆرتۆدۆنتیکس لە دوو وشەی ئینگلیزی ortho بە واتای ڕێککردن و وشەی یۆنانی dontics بە واتای ددان پێک هاتووە کە لە ددانپزشکیدا بە زانست و پسپۆڕیی ڕێککردنی ددانەکان ناو دەبرێت. هەروەک هەموو کارێکی دیکەی پزیشکی، هەندێک دەرهاویشتەی خراپی (adverse effect) هەیە، وەک: ئێشی زۆر، هەڵمژینی (resorption) ڕیشەی ددانەکان، هەوکردنی (inflammation) پووک، ڕزینی ددانەکان و شێواندنی جومگەی زیاتر بخوێنەوە…

کۆرۆنا: پەیوەندیی ڕێژەی مردن و یاسابەزێنی (شلگرتنی کولتووری)

بەپێی توێژینەوەیەکی نێونەتەوەیی، دەرکەوتووە لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەیەکی یاسابەزێنتریان هەیە، لەچاو وڵاتانێک کە کولتوورێکی توندوتۆڵیان ھەیە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تێیاندا ٥ جار و ڕێژەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ۸ جار زۆرترە. بۆ نموونە وڵاتی ژاپۆن (یابان) و مەکزیک ژمارەی دانیشتوانیان وەک یەک وایە، بەڵام لە مەکزیک ڕێژەی مردن ٣٠ هێندەی ژاپۆنە. کۆمەڵگەیەک کە توندگرتنی کولتووریی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی ئاسمانی شین لە کاتی ڕۆژئاوابووندا سوور دەبێت؟

ڕەنگی خۆر سپییە، واتە هەڵگری هەموو ڕەنگەکانی ناو پەلکەزێڕینەیە. بەڵام چ ڕوو دەدات کە ئەم ڕەنگە سپییە، دەبێتە هۆی زەردبوونی خۆر و شینیی ئاسمان و سووریی خۆرئاوا؟ هەموو ئەم گۆڕانکارییانە لە بەرگەھەوای زەویدا ڕوودەدات. لە بەرگەهەوادا تەنۆلکەی زۆر زۆر ورد هەیە. ئەم تەنۆلکانە تەنانەت لە درێژیی شەپۆلی ڕووناکیش بچکۆلەترن! لە ڕووناکیی دیاردا، ڕەنگی سوور درێژیی زیاتر بخوێنەوە…