Close

بانگەوازی ناردنی وتار بۆ ژمارە ٥

بانگەوازی ناردنی وتار وێڕای سڵاو و ڕێز لە لایەن دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژینەوە، سپاسی هەموو نووسەران و زانستوانانی هێژا دەکەین بۆ یارمەتی و پاڵپشتی بەردەوامتان لە ماوەی بڵاوکردنەوەی چوار ژمارەی ڕابردووی گۆڤاردا. بەپێی پلانی داڕێژراو بۆ ژمارەی پێنجەم، تکایە تاکوو ڕێکەوتی 29/ڕەشەمە/1396 (20/مارس/2018) بابەتەکانتان (وتار، هه‌واڵی زانستی، کورته‌ زانیاری، وێنه‌زانیاری) بۆ سەرنووسەر بنێرن. ✍?وه‌ک زیاتر بخوێنەوە…

بەڕێوەچوونی کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن بۆ گۆڤاری هۆژین

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 7ی سەرماوەز لە زانکۆی کوردستان کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندن بۆ گۆڤاری زانستیی هۆژین بەڕێوە چوو. ئەم کۆڕە لەلایەن بنکەی زانستیی تاوژینەوە سازدرابوو و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کوردستان، دەستەی نووسەران و بەڕێوەبەرانی هۆژین تێیدا بەشدار بوون. دوای بەخێرهاتن لە لایەن ئەدیب کەریمپوور بەرپرسی بنکەی تاوژین، بەڕێز د. نەجمەدین جەباری وتارێکی لەسەر پەخشان زیاتر بخوێنەوە…

ئایا هەموو بنکە ھەواڵە زانستییەکانی دنیا جێی بڕوان؟

سەرچاوەی سەرەکیی زانست لە دنیای ئەمڕۆدا، ژورناڵگەلی داوەریکراون. ھەڵبەت زمانی ئەم ژورناڵانە زۆر پسپۆرانەن و تەنیا پسپۆڕانی ئەو بوارە دەتوانن بیخوێننەوە. بۆ ھاوبەشکردنی توێژینەوەکانی دنیای زانست لەگەڵ کۆمەڵگا، زۆر گۆڤار و ماڵپەڕی زانستی ھەن کە ئەرکیان وتنەوەی دۆزینەوە زانستییەکان بە زمانێکی سادە بۆ کۆمەڵگایە. ئایا ئەم گۆڤار و ماڵپەڕانە ھەموویان جێی بڕوان؟ بە دڵنیاییەوە وەڵامەکەی زیاتر بخوێنەوە…

دەستپێکی فرۆشی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

لەدایکبوونی یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتی بەزمانی کوردی لە مێژووی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: گۆڤاری زانستیی ھۆژین وەرزنامەیەکی زانستی-گشتی بە زمانی کوردییە و لەژێر چاودێریی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی ھۆژان بڵاو دەبێتەوە. گۆڤاری زانستیی ھۆژین ئێستاکە لەلایەن توێژەران و خوێندکارانی زانستگەکانی ئێران، ئەورووپا، ئوستراڵیا و ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرێت. ڕێکخراوەی ھۆژان بە تەواوەتی سەربەخۆیە و سەر بە ھیچ لایەن و رێکخراوەیەکی تر زیاتر بخوێنەوە…